سۆلین ئەسعەد ئەم وەرزە یاری بۆ سێمێل دەکات

سۆلین ئەسعەد ئەم وەرزە یاری بۆ سێمێل دەکات
سۆلین ئەسعەد ئەم وەرزە یاری بۆ سێمێل دەکات
بڕیارە لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی فوتساڵی نایابی یانەکانی کوردستان دەست پێبکات، یانەکانی کوردستانیش کەوتونەتە خۆیان بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی ئاست بەرز بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە کێبڕکێ لەگەڵ یەکتری بکەن بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەدا، سۆلێن ئەسعەد یاریزانی پێشووی یانەی ئافرەتانی ھەولێر بۆ وەرزی نوێ خولی فوتساڵی کوردستان یاری بۆ یانەکەیەکی شاری دھۆک دەکات، لەبارەی چونی بۆ شاری دھۆکیش سۆلین ئەسعەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی سێمێلی شاری دھۆک کردووە بۆ یاری کردن لە خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان، دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم ونازناوی خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان بەرز بکەینەوە، گوتیشی " جگە لە یانەی سێمێل یانەکانی دەروازە و چۆمان و چەند یانەیەکی تریش داوای یاری کردنیان لێم کرد، بەڵام بۆمن کە دانیشتووی شاری ئاکرێم شاری دھۆک بۆمن باشتر بوو گرێبەستەکەشم بە شێوەی مووچەیە بۆ ئەم پاڵەوانیەتیەیە، ھەموو ھەولێکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی ئەوپەری توانای خۆم لەگەڵ ئەو تیپە بەھێزە پێشان بدەم.
کارزان کانەبی
Top