پەروەردەی رۆژئاوای دھۆک بووە پاڵەوانی باسکەی ھەرێم

پەروەردەی رۆژئاوای دھۆک بووە پاڵەوانی باسکەی ھەرێم
پەروەردەی رۆژئاوای دھۆک بووە پاڵەوانی باسکەی ھەرێم
بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزشی و ھونەر وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یاری باسکە لە ناوەندەکانی خوێندن و خزمەت کردن بە رەوتی وەرزشی قوتابیان و بەرەووپێشبردنی ئاستی وەرزشی لە شارەکانی کوردستان، لە شاری ھەولێری پایتەختی کوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژ بەبەشداری ژمارەیەک لە تیپی پەروەردەکانی سەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، پاڵەوانیەتی باسکەی قوتابخانە ئامادەییەکانی بۆ سەر ئاستی پەروەردە گشتییەکان بەرێوەچوو ، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەکانی بەشدار لە خولەکە سەرئەنجام ھەردوو تیپی پەروەردەی دەوروبەری ھەولێرو رۆژئاوای دھۆک گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە، بە ئامادەبوونی مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزشی و ھونەر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد لە ناحییەی عەنکاوە ھەردوو تیپی پەروەردەی دەوروبەری ھەولێرو رۆژئاوای دھۆک لە یارییەکی بەھێزو ئاست بەرزدا رووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بە درێژایی ماوەی یارییەکەی توانیان سەرنجی ئامادەبووانی یارییەکە بۆ خۆیان رابکێشن یاریزانانی ھەردوو تیپیش لە ئاستێکی یەکجار بەرز بینران ئەنجامی کۆتایشدا کوڕانی پەروەردەی رۆژئاوای دھۆک بە زەحمەت توانیان یارییەکە بە ئەنجامی(٥٥-٥٢)خاڵ ببەنەوە ببنە پاڵەوانی پەروەردەکانی سەر ئاستی ھەرێم و نازناوەکەیان لە پایتەختی کوردستانەوە بۆ شاری دھۆک بردەوە و ھەریەک لەپەروەردەکانی دەوروبەری ھەولێرو ناوەندی ھەولێر پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستھێنا لەسەر ئاستی پەروەردەکانی ھەرێم، لە کۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی پەروەردەیی خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا، جیگای ئاماژە پێکردنە ئەم ساڵ یەکەم چاڵاکی لە ساڵی تازە بەرێوە بچێت لەسەر ئاستی پەروەردەکانی ھەرێم لە بەرنامەی ئەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیە لە داھاتوو پاڵەوانیتی تریش ئەنجام بدات بۆ ئاستی کوڕان و کچان.
کارزان کانەبی
Top