سبەی زێرەڤانی وپێشمەرگەی ھەولێررووبەرووی یەکتری دەبنەوە

سبەی زێرەڤانی وپێشمەرگەی ھەولێررووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە خولی نایابی کوردستان
سبەی زێرەڤانی وپێشمەرگەی ھەولێررووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناخی دووەمی خولەکە بڕیارەسبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی حەوت یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت،سبەی پێنج شەممە لە شاری دھۆک لە یارییەکی بەھێز و لوتکەی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێری پێشەنگی یانەکان دەکات، ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە قورسە دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن یانەی زێرەڤانی بە ورەیەکی بەرزەوە میوانداری کوڕانی پێشمەرگە دەکات بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە، ھەرچی پێشمەرگەی ھەولێریشە دەیەوێت پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان بکات و بۆ سێ خاڵی یارییەکە دەچێتە شاری دھۆک، لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانیان میوانداری یانەی برایەتی دەکات، نەورۆز بۆ درێژەدان و بەرەوو لوتکە ھەنگاو نان ئەم یارییە ئەنجام دەدات و چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە، برایەتیش بە سەرپەرشتی فاتیح حەمەخانی راھێنەر ھاتۆتە سلێمانی بۆ ئەوەی ھاندەرانی ئاشت بکاتەوە و یەکەم سەرکەوتن لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆماربکات ھەردوو تیپەکەش ئامادەکاری باشیان کردووە،لە ھەولێریش یانەی ھەندرێن رووبەرووی ئاکرێ دواین ریزبەندی یانەکان دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانن ژمارەی خاڵەکانیان زیاتر بکەن، سبەی ھەینیش یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی شارەکەی میوانداری یانەی شێروانەی کەلاردەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش دھۆکییەکان نیازی ئاشت کردنەوەی ھاندەرانیان ھەیە بۆ ئەوەی لە دەرگای شێروانەوە بە سەرکەوتن شاد ببەنەوە، شێروانەش چاوی لەوەیە بە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراوە وە بگەرێتەوە شاری کەلاری گەرمیان ھەردوو یانەکەش چاویان لە ئەنجامی شایستەیە، لە شاری کەرکوکیش گازی باکوور میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە ئەنجامی شایستەیە بۆ ئەوەی بتوانن چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان سەربکەون، لە قەزای دەربەندیخانیش یانەی ھەولێر لە یارییەکی زەحمەتدا دەبێتە میوانی یانەی دەربەندیخان بۆ ئەم یارییەش کوڕانی خاوەن یاریگا لە ورەیەکی بەرزدان بۆ درێژدان بەئەنجامە باشەکان کە لە دوو ھەفتەی رابردوو شەش خاڵیان بەدەست ھێناوە دەیانەوێ لە یارییەکەی سبەش بە ئەنجامی شایستە لە یاریگا بێنە دەرەوە، ھەولێرییەکانیش دەیانەوێ بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری کوڕانی ئارارات دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٢,٤٥دوای نیوەڕۆ بەرێوەدەچێت.
١-پێشمەرگەی ھەولێر٣٠خاڵ
٢-نەورۆز ٢٧خاڵ
٣-ئارارات ٢٧خاڵ
٤-زێرەڤانی ٢٧خاڵ
٥-دھۆک٢٤خاڵ
فۆتۆ: ئەردەلان ھەولێری

Top