چەندین یانە داوای پاڵەوانە کوردەکەیان کردووە
شاجوان بەھرۆز، یاریزانی تیپی یارییە سیانیەکانی یانەی سلێمانی کە ماوەی شەش ساڵ بە خۆبەخش یاری بۆ یانەی سلێمانی کردووە تەنیا بۆ بەرز کردنەوەی ناوی شارەکەی بەڵام ماوەیەکە وازی لە یانەکە ھێناوە چەندین یانەش داوای یاری کردنیان لێ کردووە بۆ ئەوەی لە ریزی ئەوان یاری بکات لە بارەی چوونی بۆ یانەی تر و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە، شاجوان بەھرۆزی پاڵەوانی کوردستان و عێراق و ئاسیا و ئەفریقیا لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خەریکی ئامادەکارییەکانم بۆ ئەوەی بتوانم ئاستی خۆم زیاتر بەرز بکەمەوە و ئێستاش جگە لە ھەڵبژاردەی عێراق یاری بۆ ھیچ یانەیەک ناکەم، گوتیشی زۆربەی راھێنانەکانم لە رێگەی باوکمەوەیە کە ئەو ھەم باوکە و ھەم راھێنەرە گوتیشی " بڕیارە لە ئایندە دا لە چەنجد پاڵەوانیەتیەکی ناوەخۆ و دەرەوە بەشداری بکەم وەکو کچە یاریزانێکی کوردستان ئێستاش لە ھیچ یانەیەک یاری ناکەم، بەڵام لە ئامادەکاری خۆم بەردەوام بۆ ئەوەی ئاستم دانەبەزێت و بەشداری پاڵەوانیتیەکانی دەرەوەش بکەم، لە بارەی ئەو گرێبەستانەی بۆی ھاتووە گوتی" زۆربەی یانەکانی کوردستان داوای یاری کردنیان لێم کردووە لە شارەکانی سلێمانی و کەرکووک و ھەولێر، بەڵام بۆ ھیچ یانەیەک یاری ناکەم جگە لە ھەڵبژاردەی عێراق نەبێ ئێستا سەرقاڵی مەشقەکانی خۆمم لەگەڵ باوکم، ھیچ کێشەو گرفتێکم نییە و بەھیوای ئەوەم بتوانم لە پاڵەوانیەتیەکانی داھاتوو ئاستی خۆم زیاتر بەرز بکەمەوە.
کارزان کانەبی
فۆتۆ/ ھەڵکەوت