ئاکرێ دەیەوێت ئەنجامەکانی بگۆرێت
تیپی تۆپی پێی یانەی ئاکرێ ئەم وەرزە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناخی یەکەمی خولەکە ئاستی وەکو پێویست نەبووە لە دواین ریزبەندی یانەکان دێت، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ئاکرێش بۆ رزگار بوون لەم ئەنجامە خراپانە بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە ریزی یاریزانان بکات و ژمارەیەک یاریزانیان ریزی تیپەکەیان جێھیشتووە و ژمارەیەک یاریزانی تریان ھێناوە بۆ ریزی یانەکە بۆ ئەوەی بتوانن لەم قۆناخی دووەم بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنن، ھەریەک لە یاریزانان(بەیدار محەممەد ساڵح وعامرسوسنا وئەدیبایوری یاریزانی پیشەگەرئەفریقی ومازن عەزیز و محەممەد ھەرکی) لە ریزی یانەکە نەماون و یانەکە دەستبەرداری پێداون، لە بڕی ئەویاریزانانەش یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی تازە کردووە بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت لەم قۆناخە بتوانن ئاستی شایستە پێشکەش بکەن و یانەکە ببەنەقۆناخێکی تر،ھەریەک لە یاریزانان(محەممەد حەمەد،خالدموسا،بارزان قاسم، ئەحمەدقەلاتوک،عەبدوللا کەیفی،سامر محەممەد)گرێبەستیان لەگەڵ واژوو کراوە بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت بۆ ئەم وەرزە یانەکە لەقەیرانی دابەزین رزگار بکەن.
کارزان کانەبی