ئافرۆدێت کێبڕکێ دەکات
تیپی فوتساڵی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی ماوەیەکە لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە بۆ بەشداری کردن لە خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٢ی ئەم مانگە یارییەکانی بەبەشداری ژمارەیەک لە یانەکانی کوردستان دەست پێ بکات، یانەی ئافردێتی شاری سلێمانیش دەیەوێت ئەمساڵ بە تیپێکی تۆکمە و بەھێزەوە بەشداری ئەو خولە بکات و ئەنجامی گەورەش بەدەست بھێنێت، لەبارەی ئامادەکارییەکانی تیپەکەش کاروان شێخ زیرەک راھێنەری تیپی فوتساڵی ئافرۆدێت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان باشن لەگەڵ ئەوەی کەوا ھۆڵی تایبەتمان نییە لە ھۆڵی یاری باسکە مەشقەکانمان ئەنجام دەدەین، ئەوەش کێشەیە بۆ ئێمە وەکو تیپ، گوتیشی " وەکو یانەکانی تر ناتوانین بە پارە یاریزان رابکێشین، لای ئێمە دڵسۆزی پێش ھەموو شتێکە،ھەرکاتێکیش ئافرۆدێت لە ناو خول بێت، بێگومان کێبڕکێ دەکات پشتیوان بە خودای گەورە،گوتیشی مەشقەکانی خۆمان رانەگرتووە دوای پاڵەوانێەتی پارێزگاکان ، ئێمەش تیپ تەنیا بۆ خولی کوردستان ئامادە ناکەین وەکو یانەکانی تر، بەردەوام دەبین بۆ خولی عێراقی یان ناوەخۆبێت ھەموو کچە یاریزانەکانیشمان ھی ناو شاری سلێمانین.
کارزان کانەبی