یانەی وەرزشی برایەتی لەبارەی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كەی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی یانەی وەرزشی برایەتییە:
دوای ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7-2-2019 له یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ندرێن ڕوویدا له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی (هه‌ندرێن و برایه‌تی).
ئێمه وه‌كو جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان دژی ئه‌م جۆره ڕووداوانه‌ین و وه ئه‌م جۆره كارانه‌ش دووره له گیانی وه‌رزشی، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند خوله‌كێك به‌رله‌وه‌ی یارییه‌كه كۆتایی پێ بێت، ئه‌و توندوتیژیه‌ی به‌رامبه‌ر ناوبژیوان كرا، كه جێگری سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی له په‌یژه‌كانی یاریگه دانیشتبوون، بووه هۆكارێك ناوبژیوانی یارییه‌كه ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی ون بكا، چونكه یاریگه یاریگای یانه‌ی هه‌ندرێن بوو، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كۆنتڕۆڵی یاریگه له‌ده‌ستێ ئێمه نه‌بوو، بۆیه ئێمه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه دژی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌ین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و پاڵپشتی ڕێكاری پێویست ده‌كه‌ین بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه.
یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی خواستی به‌ژداریكردنی له خوله‌كانی كوردستان په‌یامی ئاشتی و برایه‌تیه.
تێبینی/ له وه‌رزی (2018 ـ 2019) ـی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان تا ئێسته چوار ناوبژیوان له‌سه‌ر بڕیاره هه‌ڵه‌كانیان دژ به یانه‌ی برایه‌تی سزادراون له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كه ئێمه له ڕێگه‌ی نووسراوی فه‌رمیی خۆمانه‌وه تانه‌مان له بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان دابوو.
یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
2019-2-9