وانەی خوێندنی شەترەنج لەپەیمانگا وەرزشیەکانی ھەرێمی کوردستان چووە بواری جێ بەجێ کردن
یانەی شەترەنجی خانزاد سەرپەرشتی خولی فێربوونی شەترەنجی بۆ مامۆستاوراھینەرەکانی پەیمانگاکانی وەرزشی سەربەھەرێمی کوردستان بۆماوەی سئ رۆژ ئەنجامدا ، بۆپێگەیاندنی مامۆستاوناوبژیوان و راھێنەری یاری شەترەنج، وە ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی لە داھاتوو لەقوتابخانە بنەڕەتیەکان بە شێوازێکی ئەکادیمی و پرۆفیشنال بتوانن وانەی شەترەنج بلێنەوە لەدوای دەرچونی بڕیاری دانانی شەترەنج وەک پرۆگرام لە گشت پەیمانگا وەرزشیەکان بە نووسراوی ژمارە ١٣٥٢ لە رێکەوتی ٢٢-١-٢٠١٩ لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردوستان،
شایەنی باسکردنە بابەتەکان بەیەک کات و بەیەک سیستەم لە گشت شارو شارۆچکەکانی ھەرێم لەلایەن مامۆستاو راھێنەرە بە ئەزموونەکانی لەلایەن یانەی خانزاد دەست نیشان کرابوون زور بەسەرکەوتوو یی ووترانەوە لە شارەکانی ھەولێرو دھۆک و سلێمانی و شەقلاوەو کۆیەو رانیەو چەمچەمال و کەلارو خانەقین و زاخۆ و ئاکرێ ،دڵزار حمە سالح سەرۆکی یانەی خانزاد لە لێداونێک دووپاتی کردەوە کە ئەو پروژەیە زۆر گەورەتر دەبێت لەداھاتوو دا کاتێک گشت کولێژ و پەیمانگاکانی تریش دەگرێتەوە و سالانێک بەردەوامی دەبێت کاتێک گشت تاکەکانی کومەڵگە بە فێربوونی شەترەنج ئاشنا دەبن و سەرتاسەری وولات دەگرێتەوە دوای ئەوەی سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی عێراق زافر عبدالائەمیر بڕیاری داوە بڕوانامەی نمرە سێی ناوبژیوانی نیشتمانی ببەخشێتە دەرچوانی خولەکان .
کارزان کانەبی