کچانی سیروانی نوێ لە ئامادەباشیدان

کچانی سیروانی نوێ لە ئامادەباشیدان
کچانی سیروانی نوێ لە ئامادەباشیدان
تیپی تۆپی فوتساڵی کچانی یانەی سیروانی نوێ شاری سلێمانی بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ خولی نایابی فوتسالی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٢ئەم مانگە یارییەکانی بەبەشداری ژمارەیەک لە یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، یانەی سیروانی نوێش دەیەوێت ئەمساڵ نازناوەکە بۆ شاری سلێمانی بھێنەوە، رۆژانەش خەریکی ئامادەکاری چڕن بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە لە خولەکە، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش عەباس فەرەج راھێنەری تیپی فوتساڵی کچانی سیروانی نوێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان بەردەوامە بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی فوتساڵی نایابی یانەکانی کوردستان، ھەفتانە سێ رۆژ مەشقێکی چڕ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە تەواوی ئامادە بین بۆ خولەکە چەندین یاری دۆستانەشمان ئەنجامداوە لەگەڵ ژمارەیەک لە تیپەکانی کوڕان چونکە تیپی کچان ژمارەیان کەمە لە شاری سلێمانی بۆ ئێمە کوڕان باشترن بۆ ئەوەی تیپەکە بەشێوەیەکی باشتر ئامادە بکەین، گوتیشی بۆ بەھێز کردنی تیپەکەمان بڕیارمانداوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی پیشەگەری عەرەب مۆربکەین بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو بە فەرمی گرێبەستەکە ئاشکرا بکەین، گوتیشی" ھیچ کێشەوگرفتێک لە تیپەکەمان بوونی نییە دەمانەوێ ژمارەیەکی گەورە بین لە خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستان یاریزانەکانیشمان لە ئاستێکی باشدان دەتوانن کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم تیپەکانی تری بەشداربوو لە خولەکەبکەن.
کارزان کانەبی
Top