پێشمەرگەی ھەولێر خۆی بەھێزتر دەکات

پێشمەرگەی ھەولێر خۆی بەھێزتر دەکات
پێشمەرگەی ھەولێر خۆی بەھێزتر دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی ھەولێری شارۆچکەی پیرمام، لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم قۆناخە بۆ ئامادەکاری زیاتر و بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستەتر لە قۆناخی دووەمی خولەکە، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی ھەولێرگرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی ئۆلمپی سوریا و یانەی محافەزەی سوری مۆرکرد بۆ ئەوەی تۆری گۆڵی یانەکە بەپارێزێت لەم قۆناخە لەم بارەشەوە کاوە ئیبراھیم راھێنەری گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە بۆ قۆناخی دووەم خولەکە، دەمانەوێ لەم قۆناخەش ئاستێکی شایستە پێشکەش بکەین بە دڵی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان و ھاندەرانی تیپەکەمان بێ لە ئاست متمانەی ئەوانیش بین، گوتیشی " مۆرکردنی گرێبەستیش لەگەڵ ئەحمەد محەممەد کەنعان گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی ئۆلمپی سوریا بۆ ئەوەیە بتوانین ژمارەی گۆڵپارێزەکان تەواو بکەین و متمانەی تەواویشم بە گۆڵپارێزەکانم کە دەتوانن ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، ئێمەش گرفتی گۆڵپارێزمان ھەیە ھەریەک لە گۆڵپارێزەکان سەیدا و محەممەدعەیاشی یەمەنی دووچاری پێکان ببوون بۆیە پێویستمان بە گۆڵپارێزی تر بوو بۆ بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەمان، گوتیشی " ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە دەمانەوێ رۆژ بە رۆژ ئاستی تیپەکەمان زیاتر بەھێز بکەین و لەم قۆناخەش کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم تیپەکانی تری کوردستان بکەین و بتوانین پێشەنگی یانەکانیش بپارێزین، یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش بەردەوام لە ئامادەکاری خۆی دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێ ئەو ئاستەی ھەیەتی زیاتر بەھێزتر بکەین و ئاستی گۆڵپارێزەکانیشمان وەکو پێویستە ومتمانەی تەواوم پێیان ھەیە کە لەم قۆناخە دەتوانن بە تەواوی تۆڕی تیپەکەیان بپارێزن.
کارزان کانەبی
Top