ھەولێر خۆی بەھێز دەکات

ھەولێر خۆی بەھێز دەکات
ھەولێر خۆی بەھێز دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی، دوای مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ نازم شاکری راھێنەری بەناوبانگی عێراقی یانەکە جارێکی تر دەیەوێت خۆی نوێ بکاتەوە، کارگێڕی یانەکە دەستبەرداری ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکە بووە لەسەر داوای نازم شاکری راھێنەر، جگە لەوەش کارگێڕی یانەی ھەولێر گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانانی ئاست بەرز مۆرکردوە، ھەریەک لە یاریزانان(ھەردی سیامەند و وریاکامەران و عەلاشبلی وعەلی حوسێن)ی ھێناوەتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی باشتر پێشکەش بکەن، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خولی نایابی عێراقی خولێکی بەھێزە یانەکان ھەمووی رکابەری یەکتری دەکەن بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە، ئێمەش ئێستا دەستبەرداری ژمارەیەک لە یاریزانانی تیپەکەمان بووینە لەم وەرزە ، جگە لەوەش لەسەر داوای راھێنەر گرێبەستمان لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانی ئاست بەرز مۆرکردوە، ئەم وەرزە دەمانەوێ یانەکەمان بچێتە قۆناخێکی تر لە خولی نایابی عێراقی متمانەشمان بەم تیپە ھەیە کە ئەنجامی باش لە یارییەکانی داھاتوو بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
Top