یانەی سۆران چاوی لە خولی نایابی کوردستانە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سۆران دوای ئەوەی توانی لە کۆمەڵەکەی سەرکەوێت بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، دوای ئەوەی تیپەکە باری دارایی وەکو پێویست نەبوو یاریزانانی تیپەکە مەشقەکانیان راگرت، بەڵام بە ھەوڵی بەرپرسانی لقی دەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەلێنی پێدانی ھاوکاری یانەکە دەستی بە مەشقەکان کردۆتەوە وچاوی لەوەیە بگاتە خولی نایابی کوردستان، لەم بارەشەوە فەرمان ئیسماعیل بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" مەشقەکانی تیپەکەمان وەستابوو بەھۆی گرفتە داراییەکانمان، بەڵام دوای ئەوەی بەرپرسانی حزبی لە دەڤەرەکەمان بە تایبەتی بەرپرسی لقی دەی پارتی دیموکرانی کوردستان بەلێنی ھاوکاری کردنی پێداین بۆ ئەوەی بتوانین لەم چوارچێوەیە خۆمان بگەینە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، لە پێشووتریشەبەرپرسانی حزبی بەر لە خولەکە ھاوکاری تیپەکەی ئێمەی کردووە ئێستاش ئێمە مەشقەکانمان دەست پێکردووە ئاواتی ئێمەش تەنیا بەردەوام بوونە بۆ ئەوەی ھەرچی لەتوانامان بێت خۆمان بگەینە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بەڵام ئەوەش ئەوە نییە کە بلێ کێشە داراییەکانمان چارەسەر کراوە، بەڵکو بەردەوامە کێشە داراییەکانمان ھیواشمان ئەوەیە تیپەکە بگەینە خولی نایابی کوردستان بۆ ئەوەش کارمان کردووە.
کارزان کانەبی