کچانی سەورە بەشداری خولی فوتساڵی نایابی کوردستان دەکەن

کچانی سەورە بەشداری خولی فوتساڵی نایابی کوردستان دەکەن
کچانی سەورە بەشداری خولی فوتساڵی نایابی کوردستان دەکەن
ھەر چەندە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رۆژی ٢٢مانگی داھاتووی دیاری کردووە بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان بەبەشداری ژمارەیەک لە یانەکانی شارەکانی کوردستان، تیپی فوتساڵی یانەی سەورەی شاری کەرکووکیش ئەم وەرزە بە کۆمەلێک کچە یاریزانانی شارەکە بڕیاری داوە بەشداری یارییەکانی ئەم وەرزە بکات و چاویشی لەوەیە ئەنجامێکی گەورە دەستەبەربکات، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش قاسم جەمیل راھێنەری تیپی تۆپی فوتساڵی یانەی سەورە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووە ، بەڵام بەھۆی تاقی کردنەوەکانی نیوەی ساڵ لە شاری کەرکووک مەشقەکانمان راگرتووە ، بەڵام دەست پێ دەکەینەوە لە دوای تاقی کردنەوەکان یاری کردنیشمان بۆ یانەی سەورە لەسەر داوای کاری ئەوان بوو، کە پیشووتر بڕیار بوو بۆ یانەی گازی باکور یاری بکەین بەڵام بەھۆی گرفتی دارایی نەیانتوانی ئێمە لە ئەستۆ بگرن بۆیە ئێمەش دواین جار لەگەڵ یانەی سەورە پێکھاتیوون، ھەرچەندە ھیچ گرێبەستێک و مووچەیەکمان نییە تەنیا مەسروفاتی تیپەکە لە ئەستۆ دەگرن لە خولی نایابی فوتساڵی کوردستان، ئێمەش ھەرچی لە توانامان بێت بۆ یانەکە ئەنجامی دەدەین و ئێمەش وەکو کچانی شاری کەرکووک حەزمان لە وەرزە بۆیە دەمانەوێ ئاستی باش و ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنین، گوتیشی تاکە گرفتیش لە شاری کەرکووک ئەوەیە کە گرنگی بەتوانای تیپی کچان نادرێت بەراورد لەگەڵ تیپی کوڕان کە خۆتان دەزانن تیپی کچان ماندوو بوون و ھیلاکی زۆری دەوێ بۆ ئەوەی بتوانی تیپێکی کچان درووست بکەی، بەھیوای ئەوەین پشتگیرمان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین درێژە بە کاروانی وەرزشی کچان بدەین لە شاری کەرکووک.
کارزان کانەبی
Top