سەردار ساڵح لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێکنەکەوتووە

سەردار ساڵح لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێکنەکەوتووە
سەردار ساڵح لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێکنەکەوتووە
دوای ئەوەی سەردار ساڵح لەم وەرزە سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی یانەی ئاشتی شاری سلێمانی کرد لە خولی یانەپلە یەکەکانی کوردستان، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لەگەڵ تیپەکە توانیان تیپەکە لە خولی پلە یەک بھێلنەوە راھێنەری یانەکە دەستی لە مەشقی یانەی ئاشتی کێشایەوە، لەبارەی وازھێنانیش لە مەشقی یانەی ئاشتی سەردار ساڵح راھێنەری پێشووی یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھیچ ھۆکارێک نەبووە بۆ ئەوەی من دەست لەکار بکێشمەوە تەنیا ئەوە نەبێت کە وەرزی رابردوو ھەموو ھەولێکم دا بۆ ئەوەی یانەکە لە خولی پلە یەک بھێڵمەوە کاتێک تیپەکەم گرتە ئەستۆ لە بارودۆخێکی خراپ دابوو، ئەمساڵیش زۆر ھەوڵمدا بۆ ئەوەی تیپەکە سەربخم بۆ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، بەڵام نەمتوانی سەرکەوتوو بم.زۆریش خۆشحاڵ بوویمە لەگەڵ یانە و ھیچ کێشەو گرفتێک لە نێوانمان دا نەبووە من ھەوڵمداە دڵی ئەوان خۆش بکەم، چونکە ماوەی دوازدە ساڵە لە خولی پلە یەکدان منیش نەمتوانی ئەو کارە بکەم بۆیە بڕیاری وازھێنانم داوە، لەبارەی پەیوەندی کردنیشی بە یەکێک لە یانەکانی کوردستان گوتیشی" تاکو ئێستا بڕیاری ھیچم نەداوە کەوا پەیوەندی بە ھیچ یانەیەک بکەم لە ھیچ خولێک بۆیە لە ئێستادا دانیشتووم لەگەڵ ھیچ یانەیەک کار ناکەم.
کارزان کانەبی
Top