رەنگە خەڵات ئەسعەدببێتە گۆڵپارێزی زێرەڤانی
لە ماوەی رابردوو پاڵەوانیەتی تۆپی فوتساڵی زانکۆکان بەرێوەچوولەسەر ئاستی پارێزگای دھۆک بە ئامانجی زیاتر خزمەت کردنی یاری فوتساڵ لە ناو زانکۆکانی شارەکە، خەڵات ئەسعەد یەکێک لە گۆڵپارێزە بەتواناکانی کوردستانە کە توانی نازناوی باشترین گۆڵپارێز بەدەست بھێنێت، لە ئێستاشدا چەند یانەیەک لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ خەڵات ئەسعەدی گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی عێراقیش دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی خولی فوتساڵی نایابی کوردستان خۆی یەک لای بکاتەوە، لەم بارەشەوە خەڵات ئەسعەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یاری فوتساڵ پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە لە چاو یارییەکانی ترلە ھەرێمی کوردستان،لەگەڵ ئەوەش کە خول کەم دەکرێتەوە، یاریزانی زۆر بەتوانا و ئاست بەرزی تێدایە رۆڵی ئەوان دیارە و بەرزە یانەکانی شارەکانی کوردستانیش گرنگی زۆر بە یاری فوتساڵ دەدەن لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمیش،بۆ ئەوەی یاری فوتساڵ پێشبکەوێت دەبێت گرنگی زیاتر بە یاری فوتساڵ بدرێت بەرپرسانی وەرزشی زیاتر گرنگی بەم یارییە بدەن و پاڵپشت و ھاوکاربن مووچەی یاریزانان دابین بکرێ و یاریزانانیش دانەبڕێن لە مەشق و راھێنان، نەک یاریزان دابنیشێت تاکو خول دەکرێتەوە ئەوکات بێتە نێو خولەکە و دەست بە مەشق بکات ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئاستی نزم دەبێتەوە، دەبێ گرنگی زیاتر بەتوانای کچان بدرێت و خولیان بۆ بکرێت و پشتگیریان بکرێ، بۆ یاری کردنیش بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستانیش لە باری فوتساڵ گوتیشی" ھەریەک لە یانەکانی زێرەڤانی و سێمیل و زانکۆی جیھان داوای یاری کردنیان لێم کردووە بۆ ئەوەی لەم وەرزە یارییان بۆ بکەم ، بەڵام دەمەوێ یانەی زێرەڤانی ھەڵبژێرم چونکە لە من نزیکە لە زانکۆ و یانەیەکی دیاری کوردستانە، لە ھەر یانەیەکیش یاری بکەم دەمەوێ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی ئاستی یانەکەم بەرز بکەمەوە لەگەڵ ئەوان نازناو بەدەست بھێنم، چاویشم لەوەیە ئاستی بەرزتر پێشکەش بکەم لە خولەکانی کوردستان.
کارزان کانەبی