سیروانی نوێ دەیەوێت ببێتەوە سیروانی نوێیەکەی جاران

سیروانی نوێ دەیەوێت ببێتەوە سیروانی نوێیەکەی جاران
سیروانی نوێ دەیەوێت ببێتەوە سیروانی نوێیەکەی جاران
تیپی تۆپی پێی یانەی سیروانی نوێ شاری سلێمانی ئەم وەرزە لە کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان یاری دەکات لە کۆی ئەنجامدانی پێنج یاری خولەکەش لە پێشەنگی یانەکان دێت ، کارگێڕانی یانەکەش چاویان لەوەیە جارێکی تر یانەکەی شاری سلێمانی بگاتەوە ریزی یانەپلە نایابەکانی کوردستان لەم بارەشەوە رزگارعەلی راھێنەری یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامانجی ئێمە لەم وەرزەدا سەرخستنەوەی تیپی تۆپی پێی سیروانی نوێییە بۆ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی نوێ ئەوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە وەکو راھێنەر، گوتیشی تا ئێستا ھیچ بەرنامەیەکمان نییە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ریزی یانەکەمان بکەین، ئەگەر یاریزانی باش ھەبێ و ئێمکنایەتیمان ھەبێ ڕەنگە یاریزان بھێنین، بەڵام ئێستاش ھیچ گرفتێکمان نییە ، تاکە ئامانجی ئێمەش وەکو راھێنەر سەرخستنەوەی یانەکەیە بۆ خولی نایابی کوردستان،خولی پلە یەکیش جیاوازی زۆرە لەگەڵ خولی پلە نایاب ، خولی نایاب دوو قۆناخە و یاری زیاترە ، خولی پلە یەکیش کۆمەڵەیە یانەکانیش لەم خولە ئاستیان لێک نزیکە لە زۆربەی یارییەکان یاریزانەکانیش لە ھەموو یارییەکان و تاکو کۆتایی خول ئاستی جێگیر نییە لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی تر جیاوازی ھەیە، وەکو دەستەی راھێنەرانیش ھەموو ھەولێک دەدەین سیروانی نوێ بکەینەوە سیروانی نوێیەکەی جاران و بگەرینەوە خولە گەورەکەی کوردستان.
کارزان کانەبی
Top