دھۆک چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

دھۆک چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
دھۆک چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
ھەرچەندە ئەم وەرزە یانەی وەرزشی دھۆک یەکێک لە یانە بەھێزەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە دوو وەرزە ھیچ یارییەکی لە سەر یەکی نەدۆڕاندووە و چاوی لەوەیە رێکۆردێک لە خولە گەورەکەی کوردستان تۆماربکات، دەستەی راھێنەرانیش بە نیازی ئەوەن لە قۆناخی دووەمی خولەکە گۆڕانکاری لە ژمارەیەک لە یاریزانانی پیشەگەر بکەن و یاریزانی بەتواناتر بھێنین ریزی یانەکەیان بۆ ئەوەی ئامانجە گەورەکە بپێکن، لەم بارەشەوە ھەرمان ساڵح، راھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی دھۆک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ئەمساڵ تیپێکی باشمان کۆکردۆتەوە بۆ شەڕ کردن لەسەر ئەنجامی باش لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەنجامان باش بێت و بگەینە پێشەنگی یانەکانی کوردستان لەم وەرزە، وەکو دەستەی راھێنەران و یاریزانانیش خۆمان زۆر ماندوو کردووە بۆ ئەوەی بتوانین لە گشت روویەکەوە ئامادەبین ئەنجامی باشتر بۆ یانەکەمان دەستەبەربکەین، لە قۆناخی دووەمیش بەھەمان نەفەس یاری بکەین و درێژە بدەین بە ئەنجامە باشەکانمان، ئامانجی ئێمەش بۆ قۆناخی یەکەم بتوانین لە ریزبەندەکانی سەروو بین بۆ ئەوەی لە قۆناخی دووەم بە ھێنانی چەند یاریزانێک زیاتر ئاستمان بەھێزتر بکەین،لەبارەی پلانی یانەکەش ھەرمان گوتیشی" پلانی ئێمە بۆ ئەوەیە لە قۆناخی داھاتوو ئاستی یانەکەمان بەرز بکەینەوە بەرنامەی ترمان دەبێت کە جارێکی تر خۆ بەھێزکردنە بۆ ئەوەی زیاتر بەھێز بین، گرفتی ئێمەش لە ھێلی ھێرشبردنە ئەویش بە ھێنانی یاریزانێکی بەتوانا لە یەکێک لە یانەکانی عێراقی چارەسەر دەبێ ، ئێستاش کۆمەلێک یاریزان ئامادەن بۆ ئەوەی تاقیان بکەینەوە، جگە لەوەش یاریزانێک دەھێنین بۆ ھێلی ناوەڕاست بۆ ئەوەی گرفتەکانمان بە تەواوی بنبڕبێ ، سوپاسی یانەکەشمان دەکەین کە سەرجەم مووچەکانیان بۆ یاریزانان دابین کردووە ھیوای منیش وەکو راھێنەر ئەوەیە کە ئەنجامان باش بێت و متمانەی تەواویشمان بە تەواوی یاریزانان ھەیە کە دەتوانین ئەنجامی باشتر پێشکەش بکەین ھیچ گرفتێک لە ریزی یانەی دھۆک بوونی نییە.
کارزان کانەبی
Top