برایەتی دەیەوێت بگاتە نایابی عێراق

برایەتی دەیەوێت بگاتە نایابی عێراق
برایەتی دەیەوێت بگاتە نایابی عێراق
تیپی تۆپی پێی برایەتی ھەر چەندە ئەمساڵ لە خولی نایابی کوردستان ئەنجامی وەکو پێویست نییە، بەڵام کارگێڕی یانەکە ئامانجی گەورەی ھەیە لەگەڵ ئەو تیپەی بەشدار لە خولی عێراق نیازی ئەوەی ھەیە ئەم تیپە بگەینە خولی نایابی یانەکانی عێراقی شان بەشانی یانە گەورەکانی عێراق بجەنگێ، جیاوازیش لە ساڵان کارگێڕی یانەی وەرزشی برایەتی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی کورد و عەرەب کردووە بۆ ئەوەی تیپی تۆپی پێی یانەکە یەکێک بێت لە یانە رکابەرەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق لەم بارەشەوە فاتیح حمە خان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەرنامەیەکی باشمان داناوە بۆ ئەوەی دەست بە مەشق و راھێنانەکان بکەین بۆ خولی پلە یەکی عێراقی،پێکھاتەی خولی عێراقیمان جیاوازە لەگەڵ خولی کوردستان تەنیا ئەوە نەبێت کە ئەمساڵ ژمارەیەک یاریزانی عەرەبمان ھێناوە لە یانەکانی تر، لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانانی کوردی خۆمان بەم یاریزانانەوە دەچینە نێوکێبڕکێیەکان. ھەرچەندە ئێمە تۆزێک دواکەوتووینە لە مەشقەکانمان بۆ خولی عێراق ئەویش لەبەر تیپی کوردستان بوو، بەڵام ئەوە کاریگەری نابێ لەسەر ئاستی تیپەکەمان بۆ بەھێزکردنی تیپەکەش حمەخان گوتیشی" بەرنامەمان ھەیە دوو یاریزانی پیشەگەر بھێنین چەندین یاریزانیش ھەیە وەکو ئێرانی و سوری و ئەفریقی بۆ ئەوەی بیان ھێنینە ریزی تیپەکەمان ، بەڵام تاکو نەچینە نێو ئامادەکارییە چڕەکانمان ھیچ یاریزانێک ناھینین، بۆ ئەو خولە یاریزانانی کورد و عەرەبی باشمان ھەیە بۆ ئەوەی تیپەکە بە شێوەیەکی باش ئامادە بکەین ، گوتیشی" ئامانجی من وەکو راھێنەر کە ئەو تیپەم وەرگرتووە سەرخستنی یانەی برایەتیە بۆ ریزی یانە پلە نایابەکان بەم ئامانجەش بەشداری دەکەین، ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە لە ھیچ روویەکەوە تەنیا ئەوەماوە ئێمە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەین و تیپەکە رێکبخینەوە بۆ خولی عێراقی.
کارزان کانەبی
Top