سبەی پێنج شەممە ھەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی، شێروانە و ھەندرێن رووبەرووی یەکتری دەبنەوە
سبەی پێنج شەممە ھەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی، شێروانە و ھەندرێن رووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی سێزدەھەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە قۆناخی یەکەمی خولەکە بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی حەوت یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، سبەی لە پایتەختی کوردستان یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر ھەموو ھەولێک دەدەن سێ خاڵی یارییەکە لەسەر یاریگا و لەبەردەم ھاندەرانیان دەستەبەر بکەن و لەم چەقبەستوویەی ئەنجامی خراپ رزگارییان بێت، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش بە ھەمان شێوە کە ئێستا ئاستی وەکو پێویست نییە لە خولی کوردستان، دەیەوێت لە دەروازەی شاری ھەولێرەوە بە ئەنجامی شایستە شاد ببێتەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، لە شاری دھۆکیش یانەی زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانیان رووبەرووی یانەی دەربەندیخان دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زێرەڤانی دەیانەوێ بە ئەنجامی شایستە و سەرکەوتن شاد ببنەوە، یانەی دەربەندیخانیش نایەوێ بە دەستی بەتاڵ بگەرێتەوە قەزاکەی، بۆیە ھەردوو یانە ھەموو ھەولێکیان بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە دەبێت، یانەی ھەندرێنیش دەچێتە شاری کەلار بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی شێروانەی خاوەن یاریگا، بۆ ئەم یارییەش یانەی ھەندرێن ئەرکی قورس دەبێت کاتێک لەبەردەم ھاندەرانی تیپی خاوەن یاریگا دەبێتە میوانی شێروانە کە لە ئێستادا ئاستی بەرز بۆتەوە، شێروانە بۆ بەر بەردەوامی دان بە ئەنجامی شایستە و ھەندرێنیش بۆ سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن، رۆژی ھەینیش چوار یاری بەرێوە دەچێت، لە پیرمام یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یەکەمی ریزبەندی یانەکان میوانداری یانەی گازی باکور دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە دەیانەوێ بە ئاست و بە ئەنجام درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن ھەرچەندە گازی باکوور ھەفتەی رابردوو باشترین تیپی کوردستانی تووشی شکست کرد، بەڵام کوڕانی سەمیر بابۆ نایانەوێ لەبەردەم ھاندەرانیان بێ ئەنجام بن، کوڕانی عیمادقادریش چاویان لە دووەم سەرکەوتنە،یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانیان ڕووبەرووی یانەی ئارارات دەبنەوە، ھەرچەندە یاریزانانی یانەی برایەتی ھەموو ھەلوێک دەدەن لەم یارییە یەکەم سێ خاڵ بۆ یانەکەیان دەستەبەر بکەن، ئاراراتیش لە پیرمامەوە بۆ سێ خاڵی یارییەکە ھاتۆتە شاری ھەولێر ھەردوو تیپیش ھەموو ھەولێک دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە، یانەی دھۆکیش لەسەر یاریگای خۆی لەیارییەکی گرنگ و بەھێز میوانداری یانەی نەورۆز دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن خاڵی نێوانیان زیاتر بکەن، ھەردوو یانەش ئامادەکاری باشیان کردووە ، یانەی ئاکرێش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانیان میوانداری زاخۆی دەڵال دەکەن بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ چاویان لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنە لەم یارییە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
ریزبەندی یانەکان
١-پێشمەرگەی ھەولێر٢٣خاڵ
٢-دھۆک ٢١خاڵ
٣-نەورۆز٢٠خاڵ
٤-ئارارات ٢٠خاڵ
٤-شێروانە١٨خاڵ
٥-پێشمەرگەی سلێمانی ١٨خاڵ