کاژین خوزندە یانەی ھەولێری ھەڵبژارد
دوای ئەوەی یانەی وەرزشی ھەولێر بڕیاری بەشداری کردنی دا لە خولی تۆپی دەستی یانە نایابەکانی عێراق و کوردستان، دەستەی راھێنەرانی تۆپی دەستی کچانی یانەی ھەولێر لە خۆێکخستنەوەیە بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێکی بەھێز و تۆکمە درووست بکات بۆ چوونە نێو کێبڕکێیەکانی خولەکە گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک لە کچە یاریزانە بەتواناکان مۆرکردووە، یەکێک لەم یاریزانە بەتوانایەش کاژین تەھای یاریزانی تیپی تۆپی دەستی یانەی قەلای تورکمانی و ھەڵبژاردەی عێراق بوو، لەبارەی ھاتنی بۆ ریزی یانەی ھەولێریش کاژین تەھا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی قەڵا گەیشتوومە رێکەوتن بۆ ئەوەی چیتر بە درێسی ئەم یانەیە یاری نەکەم خولەکانی کوردستان و عێراق، بۆیە پاش ئەوە چەندین یانە پەیوەندیان پێوە کردووم لە شارەکانی کوردستان و بگرە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوە بکەم بۆ یاری کردن وەکو یاریزانێکی ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراقی، بەڵام لە نێوان ھەموو یانەکان من یانەی ھەولێریم پێ باشتر بوو بۆ یاری کردن لەم یانەیە و خزمەت کردنی شاری ھەولێر، جگە لەوەش من لە شاری ھەولێر دەژیم و یانەکەش خاوەن ئاستێکی بەرزە و کۆمەلێک یاریزانی بەتوانای ھەیە، لەگەڵیان رێکەوتوومە بۆ ئەوەی بۆ ھەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق یاری بۆ ھەولێر بکەم بەھیوای ئەوەشم بتوانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم لە داھاتوو بتوانم ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەم لە یارییەکانی داھاتوو لەگەڵ ئەو یانەیە، زۆر خۆشحاڵیشم کە لە ریزی یانەی ھەولێر یاری دەکەم و ئەوەی بە توانام بێت بۆ خزمەت کردنی یانەکە ئەنجامی دەدەم.
کارزان کانەبی