عەلی کاکەمینە ھێرشبەری یانەی شێروانە ھەوڵی گۆڵکاری دەدەم
یانەی وەرزشی شێروانە شاری کەلار ئەم وەرزە ھەرچەندە لەسەرەتای بەشداری کردنی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئاستی وەکو پێویست نەبووە، بەڵام بەھێنانەوەی عەلی کاکەمینە و ھاتنی ستافی نوێ راھێنەران یانەکە چۆتە قۆناخێکی تر لە خولەکە لە ئێستاشدا دوای ئەنجامدانی دە یاری لە خولەکە بە کۆکردنەوەی ١٤خاڵ لە پلەی ھەشتەمی ریزبەندی یانەکان دێت، عەلی کاکەمینەی ھێرشبەری یانەکە خاوەنی چوار گۆڵە و ھەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر دەدات و چاوی لە گۆڵکاری خولی نایابە، لەم بارەشەوە عەلی کاکەمینە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەرچەندە ماوەیەک دوورکەوتوومەوە لە یانەی وەرزشی شێروانە بە ھۆی چەند کێشەیەک لە نێوان من و کارگێڕی یانەکە، ئێستاش ماوەیەکە دەستم بە یاری کۆکردۆتەوە لەگەڵ یانەکەم و چاوم لەوەیە بتوانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم، لە بارەی ھەبوونی گرێبەستی تریش گوتی" چەند یانەیەک داوای یاری کردنیان لێم کردبوو، بەڵام یانەکەم دەستبەرداربوونی پێ نەداوم، لە خولی عێراقیش یاریزانی یانەی برایەتیم ھەموو ھەولێکیشم بۆ ئەوەیە بتوانم لەگەڵ ئەو یانەیە تیپەکە سەربەخینەوە خولی نایابی عێراقی، ئێستاش خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی خولی نایابی کوردستانم لەگەڵ شێروانە و خاوەنی چوار گۆڵم ھەوڵ دەدەم بە یارمەتی ھاورێیەکانم گۆڵی زیاتر تۆماربکەم بۆ ئەوەی ببمە گۆڵکاری خولی نایابی یانەکانی کوردستان، خولی کوردستانیش ئەمساڵ بەھێزی زیاتری ھەیە و ھەموو ھەولێکیش دەدەم یاری بۆ یاری ئاستی خۆم بەرز بکەمەوە و یانەکەم ببەمە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان، ھیچ گرفتێکم نییە و تەنیا ئامانجی ئێمە سەرخستنی یانەکەیە بۆ قۆناخی باشتر ناوبراو خاوەنی حەوت گۆلە.
کارزان کانەبی