ئافرەتانی ھەولێر تیپی فوتساڵی رێکخستەوە
دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ئافرەتانی ھەولێر دوای ئەوەی بڕیاریاندا کەوا بەشداری یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕی یانەکە راھێنەرێکی بۆ تیپەکە دەست نیشان کردووە و بڕیاری ئەوەیانداوە تیپێکی تۆکمە و بەھێز درووست بکەن بۆ چوونە نێو کێبرکێیەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی فوتساڵی کوردستان، لەم بارەشەوە رازاوکەریم سەرۆکی یانەی وەرزشی ئافرەتانی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بۆ سەر لەنوێ رێکخستنەوەی تیپی تۆپی فوتساڵی یانەکەمان بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ دکتۆر شەماڵ حەمەد کردووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی ئافرەتانی ھەولێر بکات لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ئایندە یارییەکانی بەرێوە بچێت، ئێستاش ژمارەیەک لە یاریزانەکانمان لەگەڵ راھێنەرە تاکەمان خەریکی ئامادەکارییەکانن بۆ ئەوەی بتوانین تیپێکی تۆکمە و بەھێز درووست بکەین، گوتیشی " ئامانجمان لەم وەرزە بەدەستھێنانی نازناوی خولی فوتساڵی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ جارێکی تر، ھەرچی لەتوانامان بێت بۆ بەھێزکردن و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە بۆ شاری ھەولێر ئەنجام دەدەین، لە ھەوڵی ئەوەشین ژمارەیەک یاریزانی تریش بھێنینە ریزی یانەکەمان بۆ ئەوەی تیپەکەمان لە گشت روویەک ئامادە بێت، متمانەی تەواویشمان بە ستافی راھێنەران و یاریزانان ھەیە کە دەتوانین ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان، بە پاڵپشت و پشتگیری ھەموو لایەک دەتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی