ماھان رەمەزان و کارین کەمال نازناوی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی کلاسیکی خانزادیان بردەوە

ماھان رەمەزان و کارین کەمال نازناوی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی کلاسیکی خانزادیان بردەوە
ماھان رەمەزان و کارین کەمال نازناوی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی کلاسیکی خانزادیان بردەوە
ماھان رەمەزانی لە پێشکەوتووان و کارین کەمال لە کچان نازناوی دوانزەھەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد بەدەست دێنن ماھان رەمەزان حەڵکی وڵاتی ئیران لە ئاستی پێشکەوتووان و کارین کەمال لە ئاستی کچان توانیان نازناوی دوانزەھەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد بەدەست دەھێنن، کە یانەی شەترەنجی خانزاد بەبەشداری ١٠٧ شەترەنجزان لە شاری ھەولێر رێکیخستبوو. دوانزەھەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد بەگرنگترین و گەورەترین پاڵەوانێتییە کلاسیکییەکانی یانەی خانزاد دەژمێردرێت لە رووی زۆرترین بەشداری یاریزانان، لەھەمان کاتیش زۆرترین یاریزانەکان ھەڵگری بروانامەی نیودەوڵەتی و ریتینگی بەرزی فیدا بوون، لەپاڵ ئەمانەش یارییەکان راستەوخۆ لە دوو سایتی بەناوبانگی یەکیتی شەترەنجی نێودەوڵەتییەوە دەگوازرانەوە کە یارییە کانی بۆ ماوە ی جوار رۆز بە ردە وام بوو ، رێورەسمی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە بەسیستمی سویسری (٩راوند) بوو بەڕێوەچوو، لە دەستپیکدا سەرۆکی یانەی خانزاد سوپاسی ھەموو ئەوانەی کرد کە بەھەرشێوەیەک ھاوکار بوونە لە سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکەو ھەروەھا ئەوانەی ماندووبوون لە رۆژانی بەڕێوەچوونی راوندەکان، بەتایبەتیش کاوە خەلیلی کە ناوبژیوان و رێکخەرێکی نێودەوڵەتییە و لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە ئەو ماوەیە ھاوکاریکی گەورەمان بوو، ھەروەھا بەدرێژایی رۆژانی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە حزوری ھەبووە. گوتیشی: لێرەوە بەپێویستی ئەوەی دەزانم مژدەی ئەوە رابگەیەنین کە بەفەرمی و بۆ یەکەمین جار وانەی شەترەنج لە پەیمانگای وەرزشی لە ھەولێر خویندرا و ئەمەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانین لەسەرجەم قوتابخانەکانیشدا ئەم وانەیە بخویندرێت. دواتر بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکانی دوانزەھەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد دابەشکرا کە بەمشێوەیە بوو: • پێشکەوتنی کوڕان: ماھان رەمەزانی پلەی یەکەم عیسا محیدین، پلەی دووەم زۆزک سەلاح پلەی سێیەم، چیا مودیر پلەی چوارەم، ئەحمەد جەزا پلەی پێنجەم، نوح عەلی پلەی شەشەم *کچان: کارین کەمال پلەی یەکەم، سارامەسعوود پلەی دووەم، ڤین کەمال پلەی سییەم، لەنیا سەلاح پلەی چوارەم، •کوڕان خوار ١٦ ساڵ • پۆڵا ئازاد پلەی یەکەم ، مستەفا کەمال پلەی دووەم
کارزان کانەبی
Top