داناعوسمان گەڕایەوە یانەی ھەولێر
دوای ئەوەی لەم وەرزە ھێرشبەرە لاوەکەی یانەی ھەولێر بەھۆی کێشەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی وەرزشی ھەولێر دابڕابوو لەبەرامبەریشدا چەند یانەیەکی شارەکانی کوردستان لە ھەوڵی ئەوەبوون ئەم یاریزانە لاوە بگوازنەوە ریزی یانەکانیان بۆ یاری کردن لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بەڵام دواجار گرفتی نێوان یانەی ھەولێرو دانا عوسمان چارەسەر کراوە و ناوبراویش گەڕایەوە یانە کۆنەکەی،لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ ریزی یانەی ھەولێر دانا عوسمان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەرچەندە ماوەیەکی زۆر من دابڕام لە یانەکەی خۆم کە ھەولێر بوو، دوای ئەوەی لە یارییەکانی خولی پاڵاوتن بۆ خولی عێراقی توانیمان جارێکی تر لەگەڵ یانەی ھەولێر بگەینەوە خولە گەورەکەی عێراقی دواتریش من لە سەر گرفتم لەسەر گرێبەستم لەگەڵ یانەی ھەولێر نەگەیشتمە رێکەوتن، دوای ماوەیەک چاوەڕوانی دواجار بە سوپاسەوە کێشەکانم چارەسەر کرا جارێکی تر گەڕامەوە ریزی یانەی ھەولێر لە ھەردوو خولی نایابی عێراقی و کوردستان یاری بۆ ئەو یانەیە دەکەم گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەکەم مۆرکردوە، بەھیوای ئەوەشم بتوانم لەگەڵ یانەی ھەولێر ئاست و ئەنجامێکی باشتر پێشکەش بکەم لە ئێستادا زۆریش ئاسودەم کە جارێکی تر گەڕامەوە ریزی یانەکەم و ئەوەی لە توانام بێت خزمەتی یانەی وەرزشی ھەولێر بکەم لە ھەردوو خول و ئاستی تیپەکەش زیاتر بەرز بکەینەوە یانەی ھەولێر ببینە قۆناخێکی تازە و ئەوەی لە توانام بێ بۆ بەرز کردنەوەی ناوی ھەولێر ئەنجامی بدەین، جێگای ئاماژە پێکردنە ژمارەیەک لە یانەکانی کوردستان لە ھەوڵی ئەوە بوون ئەو یاریزانە لاوەی ھەولێر ببنە ریزی یانەکانیان.
کارزان کانەبی