ئارارات خۆی بەھێزتر دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئارارات بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی داھاتووی یانەکەی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، دەستەی کارگێڕی یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی ئێرانی مۆرکرد بۆ ئەوەی ھێلی بەرگری یانەکەی زیاتر تۆکمە بکات زیاتر یانەکە لە ریزبەندی یانەکان ھەنگاو بنێت بۆ پێشەوەی ریزبەندی یانەکان، لەم بارەشەوە ئەنوەر عەزیز راھێنەری یانەی ئارارات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئێرانی نوید خوش ھوا یاریزانی یانەی تراکتۆر سازی تەبرێز مۆرکردووە ، ئەو یاریزانە لە ھێلی بەرگری یاری دەکات و پێشووتریش لە خولی ئاسیا یاری کردووە لەگەڵ تیپەکەی خاوەن ئاستێکی بەرزی یاری کردنە، ئەوە سێ یەم یاریزانی پیشەگەرە کە ھێناوەمانەتە ریزی یانەکەمان کە پێشووتریش یاریزانێکی بەرازیلی و دانەیەکی ئێرانیمان ھێناوەتە ریزی تیپەکەمان، ئێستاش تاڕادەیەک ھیچ گرفتێکمان نەماوە ، چونکە گرفتی ئێمە لە ھێلی ناوەڕاست و بەرگری بوو ئەوانیشمان چارە کردووە گوتیشی " گرێبەستی وەکو یاریزانە کوردەکانی خۆمانە، ئێستاش یانەکە بەبێ گرفتە دەمانەوێ لە یارییەکانی داھاتوو ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین و ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین و زیاتر لە ریزبەندی یانەکان بچینە پێشەوە.
کارزان کانەبی