ھەولێرو نازم شاکررێکەوتوون
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر ئەم وەرزە لەیارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکە دەستەی راھێنەری پێشووی یانەکەی ناچار بەدەست لەکارکێشانەوە کرد، یانەی ھەولێریش جارێکی تر دوای ماوەیەکی زۆر نازم شاکری راھێنەری پێشووی یانەکەی گەڕاندەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەفەرمی لەگەڵ نازم شاکر و ستافی راھێنەران یاوەری ناوبرو رێکەوتووین بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتوو سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات لە خولی عێراقی، گوتیشی خراپی ئەنجامەکانی تیپەکەمان لە یارییەکانی داھاتوو بەدڵ ھاندەران خۆشەویستانی یانەکە نەبوو، بۆیە دوای دەست لەکارکێشانەوەی عیمادعۆدەی راھێنەر و یاریدەدەرانی دەستیان لەکارکێشایەوە،گوتیشی ھەریەک لە نازم شاکر و فاروق عەبد ئەلجسام وەکو یاریدەدەری راھێنەر و ھادی جابر وەکو راھێنەری گۆڵپارێز لەگەل یانەکە رێکەوتوونە، لەبارەی رێکەوتنەکەش گوتی" نازم شاکر بەھەموو شێوەیەک ئامادەی خۆی نیشان داوە خزمەتی یانەی ھەولێر بکات گوتویەتی کە خۆی ماڵی لە ھەولێرە کەواتە یانەکە ھیچ خۆیەتی و خۆشی وەکو خەڵکی ھەولێر دەزانێ بۆیە ھیوای ئێمەیە ئەوەیە کە بتوانین لە یارییەکانی داھاتوو ئاست و ئەنجامی باشتر پێشکەش بکەین لە یارییەکانی داھاتوو، گوتیشی سوپاسی ستافی راھێنەرانی پێشوومان کردووە کە لەم ماوەیە لەگەڵ تیپەکە بووینە، لەبارەی گۆڕانکاریش گوتی " تا ئێستا ھیچ بڕیاریک نەدراوە بۆ گۆڕانگاری لە ریزی یاریزانان، بەڵام ئەوەی لە توانامان بێت بۆ خزمەت کردنی یانەی ھەولێر ، لەبارەی مووچە گرێبەستەکەی ناوبراو ئامادە نەبوو ھیچ بڕە پارەیەک لە نێوان دەستەی راھێنەران و یانەکە ئاشکرا بکات، بەڵام گۆڤاری گوڵان لە سەرچاوەیەکی تایبەت ئەوەی زانیوە کە تەنیا بە مووچە کار دەکەن و ھیچ گرێبەستێک نییە، لەدووەم یاریشی لەگەڵ یانەکە توانی سێ خاڵ لە یانەی بەغداد وەربگرێت بۆ یانەی ھەولێر.
کارزان کانەبی