ھەرێم کەلاری بەنیازە چەمچەماڵ بگەینێتە خولی پلە یەکی کوردستان

ھەرێم کەلاری بەنیازە چەمچەماڵ بگەینێتە خولی پلە یەکی کوردستان
ھەرێم کەلاری بەنیازە چەمچەماڵ بگەینێتە خولی پلە یەکی کوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی چەمچەماڵ ئەمساڵ بە ھیوای ئەوەن بە راھێنەرە لاوەکەیان جارێکی تر خۆیان بگەینەوە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە خولی پلە دووەکانی کوردستان لە ئایندە یارییەکانی بەرێوە بچێت ، یانەکەش لەگەڵ ھەرێم کەلاری رێکەوتووە بۆ ئەوەی لە یەکەم ئەرکی وەکو راھێنەر یانەکە سەربخاتە خولی پلە یەکی کوردستان، لەم بارەشەوە ھەرێم کەلاری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" کارکردنم لەگەڵ یانەی چەمچەماڵ بۆ خولی پلە دووەکانی کوردستان بۆمن باشە، خۆم نەمویست لە پلە نایابەکانەوە دەست پێ بکەم، یانەی چەمچەماڵ یانەیەکی باشە ئەوان داوایان لێ کردم ئەم ئەرکە وەربگرم، بۆیە وەکو خۆشبەخشێک ئەو کارەم گرتە ئەستۆ بۆیە دەمەوێ ئەوەی لە توانام بێت بۆ ئەم یانەی بکەم و سەری بخەمەوە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان بە ھێنانی یاریزانان لەسەرجەم شارەکانی کوردستان چەندین یاریزانی بەتواناش پەیوەندیان پێوە کردوومە کە بەبێ بەرامبەر ببنە یاریزانی ئەو شارە کە ئامانجیان سەرکەوتنە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، گوتیشی ئێستا کە مەشقەکانمان دەست پێ کردووە پەیوەندیم بە چەندین یاریزان کردووە بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەکە ، پێشووتریش یانەی نەورۆز پێ گوتبووم بۆ یاریدەدەری راھێنەر بەڵام خولی نایاب قورسە ، خولی پلە دوو وەکو یەکەم ئەرک زۆر باشە بۆ ساڵانی داھاتوو دەمەوێ ھەنگاوی زیاتر بھاوێم ئەگەر خودای گەورە ھاوکارم بێت ، گوتیشی ئومێدی زۆرم بە یانەی چەمچەماڵ و ھاندەرە خوێن گەرمەکانی ھەیە کە بتوانین شتێک بە شتێک بکەین تیپەکە سەربخەین، بەھیوای ئەوەشین بتوانین ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و یانەی چەمچەماڵیش ببەینە قۆناخێکی تازە لە خولی پلە دووی کوردستان.
کارزان کانەبی
فۆتۆ: ھونەر یەعقوب
Top