کوڕە کوردێک مەدالیایەکی زێر بەدەست دەھێنێت

کوڕە کوردێک مەدالیایەکی زێر بەدەست دەھێنێت
کوڕە کوردێک مەدالیایەکی زێر بەدەست دەھێنێت
لە ووڵاتی میسر لە نێوان چەندان ووڵاتانی بەشداربوو و زیاتر لە پەنجا یاریزانی ووڵاتانی عەرەبی یاریزانی کوردی شاری رانیە و یانەی وەرزشی دوکان جەوھەر مستەفا پاڵەوانی عێراق لە پاڵەوانیەتی یارییە سیانیەکانی زستانەی ووڵاتانی عەرەبی توانی مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت و پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، لەم بارەشەوە جەوھەر مستەفا یاریزانی یانەی دوکان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەم پاڵەوانیەتیە کە بە پاڵەوانیەتی یارییە سیانیەکانی زستانە ناودەبرێت ٥کم پاسکیل سواری و ئەوەی تریش راکردنە ماوەی دووەمیش ھەر راکردن و پاکسل بووە لە بڕی مەلەوانی کەزستانە ناکرێت، بەڵام خۆشبەخاتە لە ئاستی پێشکەوتووان توانیم بە ئاست و بە ئەنجام پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بھێنم کە مەدالیای زێر بوو تاکە یاریزانی کوردبووم لە پاڵەوانیەتیەکە توانیم ئەو ئەنجامە بەدەست بھێنم، گوتیشی کە کاتی خۆ ناسینم ھەموو لێژنەکە دەزانن کە ئێمە یاریزانی کوردین و لە کوردستان ھاتووین بە ناوی عێراق یاری دەکەین، بەڵام منیش وەکو ھەموو یاریزانێکی تر حەزم دەکرد بە ناوی ھەڵبژاردەی کوردستانیش بەشداری بکەم لە داھاتوودا بەھیوای ئەوەشم لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی کوردستان گرنگی بەم یارییە بدرێت و زیاتر پێشبکەوێت ، گوتیشی لە ئێستاوە بەرنامەی داھاتووی من ئەوەیە کە ئامادەکاری بکەم بۆ پاڵەوانیەتیەکانی ئاسیا و جیھان و ئۆلۆمپیاد بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامی شایستە لەوێش بەدەست بھێنم، گوتیشی دوای ھاتنی سەرۆکی تازەی یارییە سیانیەکان ئێستا یارییەکە سەر لەنوێ رێکخراوەتەوە و پێداویستیەکانمان بۆ دابین کراوە.
گۆران کاوە
Top