ھەولێر بەدوای چارەسەر دەگەرێت

ھەولێر بەدوای چارەسەر دەگەرێت
ھەولێر بەدوای چارەسەر دەگەرێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر ھەر چەندە ئەم وەرزە وەکو تاکە نوێنەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی کردووە، بەڵام ئەنجامەکانی وەکو پێویست نییە ھاندەرانیش داوای ئەنجامی باشتر دەکەن، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێریش بە دوای چارەسەرێک دەگەرێت بۆ ئەوەی دۆخی یانەکە ببنە قۆناخێکی تازەوە لە یارییەکانی قۆناخی دووەم، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەکو کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر ھەموو ھەولێکمان ئەوەیە ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بھێنێت یانەکەمان، وەکو نوێنەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداری یارییەکان دەکەین، بەڵام باری دارایی تیپەکەمان وەکو پێویست نییە ھەرچەندە ئەو یاریزانانەمان ھێناوە ئەمساڵ ئەویش بە قەرز بووە، بەڵام ئێمە داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھاوکاریمان بکات لە رووی داراییەوە چونکە ئێمە نوێنەری یانەکانی کوردستانین لەم خولە بەشدارین، لە قۆناخی دووەمیش ھەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجام و ئاستی باشتر پێشکەش بکەین لە یارییەکانی قۆناخەکە و بتوانین گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی پیشەگەریش مۆربکەین بۆ ئەوەی ئەنجامەکانمان بە دڵی ھاندەرانیش بێت، گوتیشی یانەکانی شارەکانی عێراقی کە سەر بەھیچ دامەزراوەیەک نین لە چاو ئێمە باری داراییان باشترە و حکومەتیش ھەریەک و بڕی دووملیار دیناریان بەو یانانەی داوە بۆیە ئێستا ئەوان زیاتر لە ئێمە باری داراییەکانیان باشترە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین یاری بۆ یاری ئاستمان بەرەوو باشتر بڕوات، گوتیشی " ئێستاش تەنیا ئەو تیپەمان ھەیە کە بەشدارین لە یارییەکان و داوا لە ھاندەرانیش دەکەین پشتگیری یانەکەیان بکەن بۆ ئەوەی ئاست و ئەنجامی باشتر بەدەست بھێنن، وەکو کارگێڕی یانەکەش ھیچ کەمتەرخەمێکمان نەبووە بۆ بەرزکردنەوەی ناوی یانەکە ئەوەی لەتوانامان دابێت تەخسیری ناکەین بۆ بەرز کردنەوەی زیاتری ناوی ھەولێرو تیپی ھەوڵیش دەدەین تیپەکە یەکێک بێت لە تیپە رکابەرەکان.
گۆران کاوە
Top