پێشمەرگەی ھەولێر دوو پیشەگەری یەمەنی ھێنایە ریزی یانەکەی

پێشمەرگەی ھەولێر دوو پیشەگەری یەمەنی ھێنایە ریزی یانەکەی
پێشمەرگەی ھەولێر دوو پیشەگەری یەمەنی ھێنایە ریزی یانەکەی
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ئەمساڵ کە ئاستێکی شایستەی پێشکەش کردووەە لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان و بەردەوام لە کێبڕکێدایە لەسەر وەرگرتنی پێشەنگی یانەکانی خولەکە، بەمەبەستی بەھێز کردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەردەوامیدان بە ئاست و ئەنجامی باشتر لە یارییەکانی داھاتوو دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک و گۆڵپارێزێکی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی یەمەن مۆرکرد، لە بارەی مۆرکردنی گرێبەستەکانیش کاوە ئیبراھیم راھێنەری گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بە ئامانجی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەمان و بەدەستھێنانی ئەنجامی باشتر لەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان گرێبەستمان لەگەڵ ھەریەک لە کاپتن محەممەد ئیبراھیم عیاش گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی یەمەن و یانەی ھیلالی ساحلی لە حودیدە و ئەحمەد سادق خمری یاریزانی ھێلی بەرگری ھەڵبژاردەی یەمەن کە پێشووتر بۆ ھەریەک لە یانەکانی شوعلە و تلالی یەمەنی و ئەھلی قەتەری و یانەکانی مینا و بەحری لە ووڵاتی عێراق کردووە ناوبراو لەھێلی بەرگری یاری دەکات، خاوەن ئاستێکی بەرزن لە یاری کردن، جێگای ئاماژە پێکردنە کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ئەمساڵ تەنیا ئەم دوو یاریزانە پیشەگەرە یەمەنی ھێناوەتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتوو بتوانێ بەردەوام بێت لەسەر ئەو ئاستەی کە ئێستا پێشکەشی دەکات لە یارییەکانی خولی نایاب ئامانجی ئەوەیە بتوانێ ژمارەیەکی گەورە بێت لە خولەکە.
ئا:گۆران کاوە
Top