نەورۆز شەڕی سەرجەم یانەکان دەکات

نەورۆز شەڕی سەرجەم یانەکان دەکات
نەورۆز شەڕی سەرجەم یانەکان دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز ئەمساڵ شان بە شانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی نوێنەرایەتی شاری سلێمانی دەکەن لە خولە گەورەکەی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی یەکەم یاری یانەکە دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوون بەڵام لە کۆی ئەنجامدانی چەند یارییەکی قۆناخی یەکەم ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە ، بەڵام یانەکە بڕوا و متمانەی تەواویان بەخۆیان ھەیە کە دەتوانن شەڕی سەرجەم یانەکانی کوردستان بکەن و ئەنجامی گەورە بۆ شاری سلێمانی بەدەست بھێنن، لەم بارەشەوە جێگر عەبدوللاسەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئامادەکارییەکی یەکجار باشمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێکی شایستە لەم وەرزە بەدەست بھێنین، ئامادەکاری تیپەکەمان لە کۆتایی مانگی ھەشتەوە دەستی پێ کردووە جگە لەوەش کەمپی مەشقیشمان ئەنجامداوە و گۆڕانکاریمان لە پێکھاتەکەش کردووە ئێمە لە گشت روویەکەوە ئامادەین بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، بەڵام لە یەکەم یارییەکەی خولی کوردستان دووچاری شکست ھاتین ئەویش لەسەر ھەڵەکانی خۆمان بوو، ئەگەر نا ئاستی ئێمە زۆر باشتر بوو ئێستا کار لەسەر ئەو ھەلانەی یاری رابردوو دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە خۆمان دابچینەوە و لە یارییەکانی داھاتوو ئاستی باشتر پێشکەش بکەین، گوتیشی ستافی راھێنەری یانەکەمان متمانەی تەواویان بەخۆیان ھەیە کە دەتوانن ئەمساڵ یەکێک بن لە تیپە رکابەرەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان چونکە ھیچ گرفتێک لە یانەی نەورۆز بوونی نییە و گرفتی دارایشمان نییە چونکە بە پێی توانای خۆمان کارەکانمان رێکخستووە لە بارەی گۆڕانکاریش لە تیپەکە گوتی زیاتر لە حەوت یاریزان لە یانەکە نەماون و ئێمەش حەوت یاریزانی تازەمان ھێناوەتە ریزی یانەکە لە ھەوڵی ئەوەشین دوو یاریزانی تر بھێنن ڕەنگە یەکیان ھەر لە ناوە خۆ بێت و یەکێکیش یاریزانی پیشەگەر بێت بۆ ئەوەی ئەو کەمکورتیانەی لە ھێلەکان ھەمانە بە ھاتنی ئەوان ئەوەش نەمێنێ ، گوتیشی لە یانەی نەورۆز ھیچ یاریزانێک گرێبەستی نییە تەواوی یاریزانان بە شێوازی مووچەیە، بەڵام ھەیە سێ مانگ بە یەکەوە مووچەکەی پێ دەدەین بۆیە ئەمساڵ سیستەمی گرێبەستمان نەبووە، ئەمساڵیش خولی نایابی یانەکانی کوردستان٢٦ یارییەو دوو قۆناخە بۆ یانەکان زۆر باش دەبێ و بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ بکەن لەسەر ئەنجامی گەورە چاویشمان لە ئەنجامی گەورەیە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆیە دەمانەوێ ببینە یەکێک لە یانە بەھێزەکان و رکابەرەکانی خولەکە.
ئا:گۆران کاوە
Top