دەربەندیخان خۆی بەھێز دەکات

دەربەندیخان خۆی بەھێز دەکات
دەربەندیخان خۆی بەھێز دەکات
گەرمیان وەرزی ئەمساڵ دوو نوێنەری ھەیە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان یانەی دەربەندیخان شان بە شانی یانەی شێروانەی شاری کەلار شەڕی یانەکانی تری کوردستان دەکات لە خولەکە، تیپی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخانیش ئەمساڵ کە یەکەمجارە لە خولە گەورەکەی کوردستان بەشدارە سەرەڕای قەیرانی دارایی کە بەرۆکی یانەکەی گرتووە بەڵام دڵسۆزی ھاندەرانی شارەکەی تیپەکەی ناچار کردووە کە پەکی بەھیچ قەیرانێک نەبێ لە پێناو ئەو ھاندەرە زۆرەی یانەکە لەم بارەشەوە ھۆگر عەبدوللا راھێنەری تیپی تۆپی پێی دەربەندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی " تیپی تۆپی پێی یانەکەمان کە بۆ یەکمجارە بەشدارین لە خولی نایابی کوردستان ، بەڵام ئامادەکارییەکانمان زۆر باش نەبووە چونکە لەم ماوەی بەر لەدەست بەرکاربوونی من چەند راھێنەرێکمان گۆڕیوە ئێستاش کە ئێمە تیپەکەمان لە ئەستۆیە دەمانەوێ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین بەم یاریزانانەی کە ھەمانە لە رووی ئاستی یاری کردنیشەوە ئاستی تیپەکەمان زۆر باشە بەڵام ناتوانین گۆڵ بکەین وەکو پێویست لە یارییەکان، ئێستاش قسەمان کردووە لەگەڵ چەند یاریزانێک بۆ ئەوەی تیپەکەی پێ بەھێز بکەین، ئۆبامینگی نێجیری یاریزانی پێشووی یانەی برایەتیمان ھێناوەتە یانەکە ھەوڵ دەدەین یاریزانێکی تریش بھێنین بۆ دابین کردنی ئەو بڕە پارەیەش قسەمان لەگەڵ دڵسۆزانی یانەکە کردووە بۆ ئەوەی یانەکە لەم قەیرانە رزگار بکەن، بەم کۆمەڵە یاریزانە لاوەش ئاستێکی باشمان پێشکەش کردووە لە رووی ئەو بارە داراییە ئاستمان باشە و بەبێ ئەوەی ھاوکاریمان بکرێت، لەبارەی مووچەی یاریزانانیش گوتی" مچەکان بە پێی ئاستی یاریزانانە لە ١٢٠ھەزارەوە دەست پێ دەکات تاکو یەک ملیۆن دینار ،گوتیشی بەشداری کردنمان لە خولی نایابی کوردستانیش تەنیا لەبەر خۆشەویستی ھاندەرانمان بووینە کە ئەوان ھۆکار بووینە چونکە ئەم بارودۆخە داراییە خراپە بۆ ئێمە باش نەبووە ئومێدمان زۆرە ئاستی تیپەکەش زیاتر بەرەوو پێش ببەین ئومێدی ئێمەش بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان مانەوەیە لەم خولە گەورە بۆ ئەوەی بوونی خۆمان وەکو شارەکە لە نێو وەرزشی کوردستان بسەلمێنین کە بەم بارودۆخە بەشدارین لە خولێکی وا گەورە.
ئا:گۆران کاوە
Top