شێروانە راھێنەرێکی نوێ دەستنیشان کرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی شێروانە دوای ئەمساڵ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سەردارمەجیدی راھێنەری پێشووی یانەی دەربەندیخان مۆرکرد بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بەڵام دوای تێپەربوونی پێنج ھەفتە لەسەر یارییەکانی خولەکە یانەکە تەنیاخاوەنی یەک خاڵ بوو لەدواین پلەکانی ریزبەندی یانەکان ھات لە کۆی پێنج یاری تەنیا یەک یەکسان بوونی ھەبوو،بەھۆی پێویست نەبوونی ئەنجامەکانیش سەردارمەجید راھێنەری یانەکە دەستی لە کارکێشایەوە و ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یانەی شێروانە داوای مانەوە لە خولەکە و پێگەیاندنی یاریزانانیان لێ کردووە، بەڵام دواتر کارگێڕی یانەکە ئامانجەکەی گۆڕیوە بەم یاریزانە لاوانەش ئەنجام ناێت بۆیە دەست لە کارکێشانەوەی راگەیاند، کارگێڕی یانەی شێروانەش لە شوێنی راھێنەری پێشوو وەلیدمحەممەد راھێنەری پێشووی گازی باکووری بە راھێنەری تیپەکە دەستنیشان کرد بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان و ھێنانەوەی ھەردوو یاریزانان (محەممەدسابیر و عەلی کاکەمیە)ی بۆ ریزی یانەکە دەیانەوێ لە یارییەکانی داھاتوو بتوانن ئەنجامی باشتر پێشکەش بکەن و ئاستی تیپەکەش ببنە قۆناخێکی تر لە خولە گەورەکەی کوردستان و دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەنەوە بە دووبارە ئاشت کردنەوەی ھاندەرانیان بە سەرکەوتنەکان و گەڕانەوەی یانەکە بۆ نێو رکابەرییەکان .
کارزان کانەبی