چەندین یانە داوای گرێبەستی لە گۆڵکارەکەی یانەی ئاکرێ کردووە

چەندین یانە داوای گرێبەستی لە گۆڵکارەکەی یانەی ئاکرێ کردووە
چەندین یانە داوای گرێبەستی لە گۆڵکارەکەی یانەی ئاکرێ کردووە
ساڵانە چەندین یاریزانی بەتوانا لە خولەکانی کوردستان بە دەیار دەکەوێت کە رۆلێکی کاریگەر دەبینن لەگەڵ یانەکانیان، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی وەرزی رابردووش کە توانی چەندین گۆڵ لەم خولە تۆماربکات ئەویش ئامانج ئەکرەمی ھێرشبەری یانەی ھەندرێن بوو، ئەمساڵیش بە پێی گرێبەستێک رووی لە یانەی ئاکرێ کردووە لە دەستپێکی خولەکەش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و چەندین گۆڵی تۆمارکردووە چە ندین یانەش داوای گرێبەستیان لێ کردبوو، لەم بارەشەوە ئامانج ئەکرەم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی ئاکرێ مۆکردووە بۆ ئەوەی تەنیا لە خولی کوردستان یاری بۆ ئەو یانەیە بکەم، گوتیشی " ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ یاریم بۆ یانەی ھەندرێن کرد بە رێکەوتنی ھەردوولامان دەستبەرداریم لەو یانەیە وەرگرت، جگە لە یانەی ئاکرێیش ھەریەک لە یانەکانی پێشمەرگەی ھەولێرو ئارارات و زێرەڤانی و چەندین یانەی تر داوای گرێبەستیان لێم کردبوو، بەڵام من یانەی ئاکرێم ھەڵبژاردو لەگەڵ ئەوان گەیشتمە رێکەوتن، ئێستاش لەو یانەیە زۆر ئاسودەم و دەمەوێ لە یارییەکانی داھاتووی خولی کوردستان ئاستی باشتر و گۆڵی زیاتر تۆماربکەم، لەم خولە تاکو ئێستا سێ گۆڵم ھەیە بەڵام ھەوڵی من ئەوەیە ببمە ئەستێرەی تیپەکەم و ئاستی بەرزتر پێشکەش بکەم لە بارەی خولی عێراقیش گوتی تاکو ئێستا ھیچ یانەیەک پێ نەگوتوومە بەڵام توانای ئەوەم ھەیە لەم خولە گەورەش خۆم تاقی بکەمەوە، خولی کوردستانیش ئەمساڵ خولێکی بەھێزە و یانەکان ھەوو رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە.
کارزان کانەبی
Top