دلۆڤان مەھدی لەگەڵ یانەی نەفتی وەست ئاسودەیە
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەکانی باشور و ناوەراستی عێراقی دەکەونە خۆیان بۆ ئەوەی زۆرترین یاریزانان لە خۆیان کۆبکەنەوە، یاریزانە کوردەکانی یانەکانی کوردستانیش بەردەوام چاویان لەسەرە بۆ ئەوەی لەلایەن یانەکان بگوازرێنەوە دلۆڤان مەھدی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی زاخۆ ئەمساڵیش لەگەڵ یانەکانی باشوری عێراق گەیشتە رێکەوتن بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراقی درێژە بە یاری کردن بدات، لەم بارەشەوە دلۆڤان مەھدی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵیش درێژەم بە یاری کردندا لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، دوای چەندین گفت و گۆ توانیم لەگەڵ یانەی نەفتی وەست بگەینە رێکەوتن بۆ بەرگری کردن لە تۆری گۆڵی ئەو یانەیە، گوتیشی جگە لە یانەی نەفتی وەست یانەی تەلەبە و چەند یانەیەکی تریش داوای یاری کردنیان لێم کردبوو بەڵام بۆمن یانەی نەفتی وەست لە تیپەکانی تر باشتر بوو بۆیە ئەو یانەیەم ھەڵبژارد، ئەمساڵیش ھەموو توانایەکم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم باشترین ئاست پێشکەش بکەم لەگەڵ یانەی نەفتی وەست، ئەو یانەیەش یەکێکە لە یانە باشەکانی عێراق ئێمەش وەکویاریزانی کوردیش کە ئێمە لەوێین زۆر رێزمان دەگرن و ھیچ گرفتێکمان نییە،ھیواشم ئەوەیە بەردەوام گرنگی بە ئاست و توانای خۆم بدەم بگەمە ئاستێکی بەرز.
کارزان کانەبی