فوتساڵی گازی باکوور ئامادەن
تیپی فوتساڵی گازی باکوور یەکێک لە تیپە بەھێزەکانی عێراق و کوردستان خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی بەتوانایە لە سەر ئاستی شاری کەرکووکیش بە تاکە یانەی بەھێزی شارەکە دادەنرێت کە بەردەوام بەشداری خولەکان دەکات، راھێنەری تیپی فوتساڵی یانەکەش بەردەوام لە مەشقەکانی دایە لەگەڵ کچە یاریزانانی بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامادەیان بکەن ئێستاش سەرقالی مەشقن بۆ بەشداری کردن لە خولەکانی داھاتوو، لەم بارەشەوە قاسم جەمیل راھێنەری تیپی فوتساڵی گازی باکوور بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" تیپەکەمان بەردەوامە و ئامادەن بۆ خولەکانی داھاتووی کوردستان و عێراق تاکو ئێستا بڕیاری ئەوە دراوە وەکو تیپی گاوی باکوور بەشداری خولی کوردستان بکەین، بەڵام ئەوەش نییە بلێن مەشقەکانمان بەردەوامە چونکە خولەکان وەستاون و سەرجەم یاریزانەکانیشمان قوتابین بۆیە مەشقەکان بەبەردەوامی نییە، بەڵام یانەکەمان زیاتر بایەخ بە تیپی تۆپی پێی کوردستان دەدات کە بەشداری کردوە لە خولی نایابی کوردستان، بارودۆخی دارایی تیپەکەشمان زۆر باش نییە ، ھەر چەندە ئێستا ھیچ خولێک نییە بەرێوە بچێت، بەڵام ئێمە نەوەستاوین بەردەوامین ، ئەگەر کاتی خولەکەش دیاری بێ ئێمە دەست بە ئامادەکارییەکانمان دەکەینەوە.
کارزان کانەبی