ھاورێ جەلال لە پێشمەرگەی سلێمانی ئاسودەیە

ھاورێ جەلال لە پێشمەرگەی سلێمانی ئاسودەیە
ھاورێ جەلال لە پێشمەرگەی سلێمانی ئاسودەیە
ھاورێ جەلال یاریزانی پێشووی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رێکەوتووە بۆ ئەوەی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەرگری لە گۆڵ و درێسی ئەو یانەیە بکات، ھاورێ ھەرچەندە گرێبەستی تری ھەبووە لە یانەکانی تری کوردستان ، بەڵام لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە شارەکەی خۆی رێکەوتووە لەم بارەشەوە ھاورێ جەلال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ بڕیاری ئەوەم داوە کە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رێک بکەوم، ھەر چەندە پێشووتر بۆ ماوەی چوار ساڵ لەم یانەیە یاریم کردووە لە تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتوانی یانەکە بۆیە دوای گفت و گۆکردنم لەگەڵیان حەزم کرد جارێکی تر بگەرێمەوە یانە کۆنەکەی خۆم بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەم، لەبارەی ھەبوونی گرێبەستیش ناوبراو گوتی" بەلێ بەر لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گفت و گۆم لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ھەبوو بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکەم، زۆریشم حەز دەکرد یاری بۆ ئەو یانەیە بکەم تەنیا ئەوە مابوو بێمە شاری ھەولێر دواتر نەبووە قسمەت پێشمەرگەی سلێمانی زۆر بە جدی لە سەر ھێل بوو بۆیە بەفەرمی لەگەڵ ئەوان رێکەوتووم، گوتیشی " ئامانجی من لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەدەستھێنانی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بۆ یەکمجار ئێستا خەریکە وا یاری بۆ یاری ئاستمان باشتر دەبێ، دواتریش ھەوڵ بۆ ئەوە دەدەم بۆ ساڵآ داھاتوو لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی یاری بکەم ، چونکە ئامانجی من یاری کردنە لە دوو خولی گەورەی کوردستان و عێراق بۆیە ھەردوو خول لای من گرنگی خۆی ھەیە.
کارزان کانەبی
Top