قەیرانی دارایی بەرۆکی یانەی ھەلۆبەرنادات

قەیرانی دارایی بەرۆکی یانەی ھەلۆبەرنادات
قەیرانی دارایی بەرۆکی یانەی ھەلۆبەرنادات
تیپی تۆپی پێی یانەی ھەلۆی دەڤەری بارزان ئەمساڵیش وەکو ساڵی تر بڕیاری داوە بەشداری لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بکات، تیپەکەش سەرەڕای ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ خولەکە، بەڵام گرفتی دارایی بەردەوامی ھەیە وەکو ساڵانی تر تاکو ئێستاش ھیچ بڕە ھاوکارییەکیان لە ھیچ لایەنێک وەرنەگرتووە، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆکی یانەی وەرزشی ھەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانی ئەمساڵمان زۆر باشە چونکە بە ستیلێکی جیاواز بەنیازین دەرکەوین،چونکە زۆربەی ئەو یاریزانانەی لای ئێمەن لاون و ھەر لە تیپی دووەمەوە سەرخراون دەمانەوێ بەم یاریزانانەش بتوانین بەشداری کێبرکێیەکانی ئەم وەرزی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بکەین، لە بارەی بوونی گرفتیش لە یانەکە ناوبراو گوتیشی" ئەمساڵیش وەکو ساڵانی رابردوو گرفتی دارایی واز لە تیپەکەمانی نەھێناوە پارەمان لە ماڵی خۆمان ھێناوە بۆ ئەوەی وەرزش نەوەستێ و ھیچ کەسێک و لایەنێک ھاوکاری ئێمەی نەکردووە ، بەھۆی بێ پارەیش تەنیا لە ناو شاری بلێ کەمپی مەشقیمان کردۆتەوە دەمانەوێ بەردەوامین و کۆڵ نەدەین بۆ ئەوەی وەرزشی ناوچەکەمان بەردەوام بێ، ھێشتا خولەکەش دەستی پێ نەکردووە ئێمە دەمانەوێ بەم یاریزانە لاوانە و ئەو یاریزانانی کە لای ئێمەن بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین ھەرچی نەبێ بتوانین مانەوەمان مسۆگەر بکەین، گرفتی سەرەکی ئێمەش وەکو یانە تەنیا نەبوونی پارەی پێویستە بۆ بەرێوەبردنی تیپەکە، ئەمساڵیش ھیچ گرێبەستێکمان نییە بۆ یاریزانان تەنیا مووچەیەکی رەمزیە و ناتوانین گرێبەست دابین بکەین، بۆیە ھەرچی لە توانامان بێ بۆ خزمەتی وەرزش لەم دەڤەرە کەم تەرخەمی ناکەین.
کارزان کانەبی
Top