کتێبی حەوت ساڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکرایەوە

کتێبی حەوت ساڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکرایەوە
کتێبی حەوت ساڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکرایەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە کتێبی (حەوت ساڵی یانەی ڕیاڵا مەدرید) لەدوو تیۆی (٢٢٥) پەڕە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە نووسەر (ھەوراز کاوە) ئامادەی کردووە، کە دیووی دووەمی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی یانەی شاھانە باس دەکات و بەوردی تیشکی خستۆتە سەر سیاسەتی یانەکە و لایەنی تەکتیکی ڕاھێنەران و ژووری جل گۆڕینی تیپەکە و بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان و دژیاتی مۆرینھۆ بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ھۆکاری دەرکردنی ئەنچیلۆتی و شکستی بێنتێز، ھەروەھا ململانێی کلاسیکۆ بەشێکی گرنگی نێو ئەم پەرتووکەیە، جگە لەوەی کاریگەری ڕاگەیاندنی ئیسپانی و جیھانی لەسەر مێرەنگی باس کردووە، بەڵام لەگەڵ ھەموو ڕووداوە شاراوەکانی پشت پەردەی یانەی ڕیاڵ، باسی ئەو ڕێگا دژوار و دروستە دەکات، کە زێدانی ڕاھێنەر توانی تیپەکەی پێ بخاتە سەر لووتەکە و ڕۆناڵدۆش بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئارامی لە تیپەکەدا یاریی کرد.
ئەم کتێبە وەرزشییە کوردییە تازە چاپکراوە، لەمکاتەدا لە زۆربەی کۆشک و کتێب فرۆشییەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.
Top