کوڕە کوردێک بووە پاڵەوانی لەشجوانی نوفیسی جیھانی

کوڕە کوردێک بووە پاڵەوانی لەشجوانی نوفیسی جیھانی
کوڕە کوردێک بووە پاڵەوانی لەشجوانی نوفیسی جیھانی
لە ووڵاتی دانیمارک لە کیشوەری ئەوروپا پاڵەوانیەتی جیھانی نوفیس بەبەشداری چەندین یاریزانانی لەشجوانی وولاتانی ئەوروپا بەرێوە چوو، کە ئەم پاڵەوانیەتیە ساڵانە بەبەشداری چەندین ئەستێرەی جیھانی لەم یارییە لەسەرتاسەری جیھان بەشداری دەکەن، لەم پاڵەوانیەتیەش ھەریەک لە یاریزانان ئازاد حەمزە و ئارام عەلی بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە جیھانیەیان کردو توانیان بە مەدالیاوە بگەرێنەوە کوردستان، لەم بارەشەوە ئازاد حەمزە لە بارەی بەشداری کردنی لەم پاڵەوانیەتیە جیھانیە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" پاڵەوانیەتی نوفیسی لەشجوانی جیھانی لە ووڵاتی دانیمارک بەشداریم تیدا کرد و من و یاریزانێکی تری کورد بە ناوی ئارام بەشداربووین، سەرەرای ئەوەی ئەو دووپاڵەوانیەتی بوو یەکیان لەسەر ئاستی پیشەگەران بوو ئەوەی تریش لە نوفیس بوو، منیش وەکو کوڕە کوردێک بەشداریم لە پاڵەوانیەتی نوفیس کرد لە کێشی ١٠٠کگم توانیم پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتە بەدەست بھێنم ئەو ئەنجامەش بۆ من ئەنجامێکی گەورە بوو لە ناو ئەو ھەموو یاریزانە جیھانیە کە من وەکو یاریزانێکی کوردستان بە ئاڵای کوردستان بەشداریم کردو توانیم ئەو ئەنجامە گەورەیە بەدەست بھێنم زۆریش بە خۆشحاڵیەوە ئەو ئاڵایەم بەرز کردەوە، دواتریش نازناوێکی تریشم بەدەست ھێنا بووە پاڵەوانی پاڵەوانەکان ئەو دوو ئەنجامەش بۆ من جێگای خۆشحاڵیەکی زۆر بوو کە لە ناو ئەو ھەمووە یاریزانە جیھانیە کوردێک ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێ ، کاک ئارامی ھاورێشم پلەی دووەمی بەدەستھێنا، ئەو ئەنجامەش وام لێ دەکات کە لەمە بەدواوە زیاتر کاتی خۆم بۆ ئەو یارییە تەرخان بکەم بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیەتیەکانی داھاتوو بتوانم ئاست و ئەنجامی باشتر بەدەست بھێنم ، ھەوڵیش دەدەم لە پاڵەوانیەتی تری جیھانی بەشدار بم.
کارزان کانەبی
Top