فێرگەی باسکەی یانەی سلێمانی یاریزان بەرھەم دەھێنێت

فێرگەی باسکەی یانەی سلێمانی یاریزان بەرھەم دەھێنێت
فێرگەی باسکەی یانەی سلێمانی یاریزان بەرھەم دەھێنێت
یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵانە چەندین فێرگەی جۆراوجۆر دەکاتەوە بە ئامانجی درووست کردن و پێگەیاندنی ژمارەیەک لە یاریزانان بۆ شاری سلێمانی و بۆ یانەکە ، ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵان فێرگەی تۆپی باسکەی یانەکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی کراوەتەوە بە ئامانجی درووست کردنی یاریزانان لە ئاستەکانی تەمەن لە نێوان(٦بۆ١٥) ساڵ ، لە بارەی درووست کردنی ئەو فێرگەیەش و درووست کردنی یاریزانان راژان حەسەن راھێنەری تیپی باسکەی فێرگەی یانەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم فێرگەیە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ نییە تەنیا لە وەرزی ھاوین بەڵکو بەردەوام دەبێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ بتوانین کۆمەلێک یاریزانی باش پێ بگەیەنین بتوانین وەکو یانەی سلێمانی و شاری سلێمانی سوودیان لێ وەربگرین، بە پێی ئاستەکانی تەمەن یاریزانەکانمان جیا کردۆتەوە ، بەڵام وەکو تیپ جارێک تیپێکی تەواومان نییە کە پشتیان پێ ببەستین چونکە ماوەیەکی کەمە ئەم فێرگەیە دامەزراوە بەڵام لە داھاتوو دەتوانین تیپی باش درووست بکەین، گوتیشی " ھۆلێکی باشمان ھەیە بەپێی ژمارەی یاریزانان تۆپ مان ھەیە منیش وەکو راھێنەری کچان زیاتر لە ٣٥ کچە یاریزانمان لایە بتوانم لەم ماوەیە زۆرترین زانیاری و یاریان فێربکەم لە سەر یاری باسکە، بەدڵنیاییەوە ئەو فێرگانە کاریگەری باشیان دەبێ وردە وردە لە ھەموو شارەکان فێرگە درووست بووە سوودی زۆری دەبێ ئێمە لەسەرەتاداین و ئەو خولانە سوود زۆریان دەبێ ، منیش وەکو کچە راھێنەرێک ئامانجم ھێنانە پێشەوە و دروست کردنی چەندین کچە یاریزانی لاوە لە یاری باسکە بۆ بەشداری کردن لەم فێرگەیە و فێربوونی یاری باسکە و بۆ ئەوەی بتوانین لە ئایندە تیپێکی تۆکمە و درووست بۆ شاری سلێمانی و یانەکەمان و ھەرێمی کوردستان درووست بکەین ئامانجی ئێمە خزمەت کردن و درووست کردنی یاریزانە بۆ یاری باسکە لە ھەردوو رەگەز ھیوای زۆریشمان ھەیە کە بتوانین لە داھاتوو بەم یاریزانانە ئەنجامان ھەبێت.
کارزان کانەبی
Top