ھەندرێن شەڕی ئەنجام دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەندرێن دوای ئەوەی وەرزی رابردوو توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئەم وەرزەش دەیەوێت ھەمان ئاستی ساڵانی پێشوو دووبارە بکاتەوە بەھۆی ھەبوونی کۆمەلێک یاریزانی لاو، ئەمساڵیش خولی نایابی کوردستان خولێکی دوو قۆناخییە و سەرجەم یانەکان یاری لەگەڵ یەکتر دەکەن، بۆیە زۆربەی تیپە بەشداربووەکانی ئەمساڵ چاویان لە ئەنجامی گەورەیە لە خولەکە، لەم بارەشەوە دلشاد مەعروف، راھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەندرێن، بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ئەمسال خولی نایابی یانەکانی کوردستان خولێکی بەھێز دەبێت، ئێمەش وەکو یانەی ھەندرێن ئامادەکارییەکی باشمان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بھێنن لەم وەرزەدا، ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە تەنیا ، گۆڕانکاریمان کردووە لە ریزی پێکھاتەی یانەکەمان ئەویش بە رۆیشتنی ژمارەیەک لە یاریزانان و ھێنانی ژمارەیەک یاریزانی تر لە یانەکانی پێشمەرگە و ئارارات و برایەتی و سەرخستنی ژمارەیەک لە یاریزانانی لاو لە تیپی یانەکەمان، ئێستا پێکھاتەی یانەکەمان نیوەی لاوە و ئەوانی تریش بە ئەزموونن ، وەکو راھێنەری تیپەکەش متمانەی تەواوم بەخۆمان ھەیە کە بتوانین کێبڕکێ بکەین لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە ، لە رووی دارایشەوە ھیچ گرفتێک لە تیپەکەمان نییە و یاریزانان مووچە و گرێبەستیان ھەیە بەرزترین گرێبەست لە یانەکەمان ھەشت ملیۆن دینار و کەمترینیش یەک ملیۆن دینارە لەگەڵ ھەبوونی مووچە بە یاریزانان ،وەکو تیپ ئامانجمان ئەوەیە بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین چەند یاریزانێکی تازەشمان ھێناوە ، وەکو ستافی راھێنەرانیش بڕوای تەواومان بەم تیپە لاوە ھەیە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بتوانین لە ناو یانەکانی کوردستان ژمارەیەکی گەورەی خولەکە بکەین و ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین لە ئەنجامدانی یارییەکانیش تیپێکی گەورە بین و بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنین، ئێستاش دەستپێکی خولەکە جارێک یاری زۆر ماوە لە خولەکە بە پاڵپشتی یاریزانان و دەستەی کارگێڕی و راھێنەران دەتوانین ژمارەیەکی گەورە بین لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەم وەرزەدا.
کارزان کانەبی