باوان خدر یاریزانى فێرگهى فوتساڵى رانیه
ئاستی یاری تۆپی پیێ لە کوردستان لە ئاستێکی مام ناوەند دایە
قهزاى رانیهى سهربهپارێزگاى سلێمانى چهندین فێرگهى وهرزشی له خۆى دهگرێت، فێرگهى تۆپى پێى شارى رانیهش له ئاستى كچان یهكێك لهو فێرگانهى كه خاوهنى چهندین یاریزانى بهتوانایه كه له داهاتوو دهتوانن سوود له تواناكانى ئهو كچهیاریزانانه ببینن، یهكێك لهم یاریزانه بهتوانایانه باوان خدرمهلایه ئهو له دایك بووى ساڵى 1998ى شارى رانییه خاوهن ئاستێكى بهرزى یارى كردنه و گۆڵكارێكى بهتوانایی فێرگهكهیه ئێمهش له نزیكهوه چهند پرسیارێكمان ئاراستهى كرد ئهویش وهڵامى سهرجهم پرسیارهكانى گۆڤاری گوڵانى دایهوه.
دیمانه: كارزان كانهبی
فۆتۆ:ئاراس بارتيز
*چۆن بوو ھاتیتە نێو ژیانی وەرزشیی؟
-هەڵبژاردنی بواری وەرزش حەزێکی لەمێژینەی من بووە ، خەونی منداڵیم هاتنی ئەو رۆژەیە بەهۆی وەرزش بتوانم خزمەتی شارەکەم و وڵاتم بکەم.
*بۆچی لەناوئەم ھەموو یارییە وەرزشیە جۆراوجۆرە یاری تۆپی پێت ھەڵبژارد؟
-هەڵبژاردنی تۆپی پێ بەهۆی ئەو خۆشەویستیە زۆرەیە کە بۆیم هەیە، وە لە کوردستان تەنها لەڕێگەی تۆپی پێوە دەتوانی سەرکەوتوو بێت، چونکە لەم وڵاتە کەم گرنگی بە وەرزشی تر دەدرێ.
* ئاستی یاری تۆپێ پی چۆن دەبینی لە کوردستان ؟
-ئاستی یاری تۆپی پیێ لە کوردستان لە ئاستێکی مام ناوەند دایە هیوادارم زیاترئاستی بە رەو پێش تربچێت و گرنگی زیاتربە یاری تۆپی پێ بدریت لە کوردستان بە تایبەتی بۆکچان .
*ھەست ناکەی ئەم یارییە پشتگوێ خراوە؟
-تاڕادەیەک پشتگوێ خراوە وەکو بەڕێوەنەچونی خولەکان ساڵانە لە کاتی خۆیداو کورتی خولەکان و کەم وکوڕی یاریگاکان و نەکردنەوەی خول لە یاریگای گە ورە بۆکچان.
*گرفتی وەرزشی یاری تۆپی پی لەفێرگەکان لە چی دەبینی ؟
-گرفتەکە ئەوەیە کە فێرگەیەکی زۆر هەیە لەکوردستان بەڵام تیپی کچانیان نیە تاکە فێرگەین کە ٦ ساڵە بێ دابڕان و خۆبەخشانە نەوەستاوین لەمەشق و ڕاهێنان، وەهیوادارم یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بیکاتە مەرج بۆسەرجەم فێرگەکان کەدەبێت تیپی کچانیان هەبێت.
*ھیچ یانەیەک گرێبەستی پێشکەش نەکردووی؟
-پار ساڵ لەخولی نایابی کوردستان یاریم بۆ یانەی دەروازە کرد وەیەکێک بووم لەگۆڵکەرانی خول .
* بەھیوای جیت لە ژیانی وەرزشیت؟
-هەمیشە بە هیواوە ژیاوم دوڵ نیم لە پێکانی ئامانجە وەرزشیەکانم .
*بەرنامەت چیە بۆ داھاتوو؟
-کۆڵ نادەم زیاتر پەرە بە تواناکانم دەدەم ئاواتمە رۆژێک ببمە نوێنەری هه لبژاردەی کوردستان و عێراق.
*قەیرانی دارایی تاچەند کاری کردۆتە سەر ئەم یارییە؟
- قەیرانی دارایی کاریگەری زۆری کردۆتە سەریاری تۆپی پێ ی کوردستان.تیپ هە یە ساڵانە بە شداری خولەکان ناکات لەئاستی کوڕان وکچان وە تیپ هە یە ئاستێکی زۆرباشی هەبووە، بەڵام لە ئێستادا بە هۆی قە یرانی دارایی هە ڵوەشاوەتەوە ، وە یاریزانان بە خۆبەخش یاری دەکەن بە هۆی قە یرانی داراییەوە .
*گرفتی یاری تۆپی پی لە چی دەبینی لە شاری ڕانیە ؟
-گرفتی یاری تۆپی پێی و یارییەکانی تریش لەڕانیەدا هەیە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی یاریگا لەناوچەکەدا ،وەنەبوونی یاریگای تایبەت بەخۆمان.
*کردنەوەی کەمی پاڵەوانیتی ئیوە سارد ناکاتەوە لەم یارییە؟
-بێگومان نە بوونی پاڵە وانێتی وکەمی خولە کان یاریزانان سارد دەکاتە وە و تیپە کان ڕادە گریت لە مە شق وڕاهێنان و دا دەبڕین لە یارییە کە ودووردە کە ونە وە لە یاری تۆپی پێ.
* چی بکرێت باشە بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان بەرز بکرێتەوە؟
-کردنە وەی خولی زیاتر و گرنگی دان بە مە شق وڕاهێنان لە لایەن یانە کان وپاڵپشتی یاریزانان لە ڕووی مادی و پیداویستی وەرزشی.گرنگیدان بە یاریزانی تە مەن بچووک و تێگە یشتنی گۆمەڵگە و ڕۆشنبیری خێزان بۆ وەرزش وا دەکات ئاستی یاری تۆپی پێ بە رزبێتە وە لە شارە کانی کوردستان.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-سوپاس بۆ ئێوە بەسەرکردنەوەکەتان زیاتر هانم دەدات و گرنگی دانە بەدەرخستنی بەهرەو توانای کچانی کوردستان. ئەمەوی لێرەوە سوپاسی خیزانەکەم و ستافی خۆبەخشی فیرگەی ڕانییە بکەم کەزۆر بەمنەوە هیلاک بوونە