فوتساڵی قەلای تورکمانی کار لەسەر یاریزانانی شاری ھەولێر دەکەن
تیپی فوتساڵی یانەی قەلای تورکمانی ماوەی چەند مانگێکە بە ستافێکی تازە و کۆمەلێک یاریزانی لاوی شاری ھەولێر دامەزراوە لە ئێستاشدا یانەکە بەسەرپەرشتی مەزن محەممەدی راھێنەری پێشووی یانەی ئافرەتانی ھەولێر خەریکی ئامادەکارین بۆ خولەکانی داھاتوو بۆ ئەوەی بتوانن لە خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنن، لەم بارەشەوە مەزن محەممەد راھێنەر تیپی فوتساڵی قەڵای تورکمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە ئەمساڵ بە کۆمەلێک یاریزانی لاوی شاری ھەولێر ئەم تیپەمان دروست کردووە کە ئامانجی ئێمە ئەوەیە بتوانین بەم لاوانە ئەنجامی باش بەدەست بھێنین لە پاڵەوانیەتیەکانی داھاتوو کە بەرنامەی ئەوەمان ھەیە بەشداری بکەین و ببینە نوێنەری یانەکانی شاری ھەولێر، گوتیشی " ئێمە کار بۆ داھاتوو دەکەین دەمانەوێ کۆمەلێک یاریزانی باشی بەتوانا بۆ شاری ھەولێر درووست بکەین و ئەم یاریزانانەش ببنە نوێنەری شاری ھەولێر بۆ خولەکانی داھاتوو .
کارزان کانەبی