کاوە ئیبراھیم پێویستمان بە گۆڵپارێز نییە

کاوە ئیبراھیم پێویستمان بە گۆڵپارێز نییە
کاوە ئیبراھیم پێویستمان بە گۆڵپارێز نییە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی ھەولێرئەمساڵ بە تیپێکی تۆکمە و زۆربەی یاریزانەکان لاو بەشداری وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستانی کردووە، تیپەکەش لە دەستپێکی خولەکەوە چاوی لە ئەنجامی شایستەیە لەم وەرزەدا، گۆڵپارێزانی تیپەکەش بە شێوەیەکی باش ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەربکەون و تۆری گۆڵی یانەکەیان بپارێزن، لەم بارەشەوە کاوە ئیبراھیم راھێنەری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەکو راھێنەری گۆڵپارێز توانیومانە ئامادەکارییەکی باش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین، ئێستاش لە دەستپێکی خولەکەین و دەمانەوێ بە تەواو گۆڵپارێزەکانمان بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکەمان بکەین، ھەرچەندە ژمارەی گۆڵپارێزەکەمان کەمە تەنیا دوو گۆڵپارێزە بۆ ئەم وەرزە ، بەڵام لەم قۆناخە پێویستیمان بە گۆڵپارێزی زیاتر نییە و ئەگەر لە قۆناخی دووەم پێویستمان بوو رەنگە گۆڵپارێزی تر زیاد بکەین، بەڵام وەکو ستافی راھێنەرانی گۆڵپارێز بەرنامەیەکی تۆکمەمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی زۆر باش دەربکەوین و گۆڵپارێزەکانمان لاون و توانای ئەوەمان ھەیە کە بەم گۆڵپارێزانە ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین ، وەکو یانەش ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە لە یانەی پێشمەرگە و کارگێڕی تیپەکەش ھاوکاری باشمان دەکات بۆ ئەوەی بتوانین بەم یاریزانانە ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین، لەبارەی ھەبوونی گرێبەستیش گوتی" ئەمساڵ گرێبەستم لەگەڵ یانەی پێشمەرگە کردووە و بەردەوام دەبم لەگەڵ یانەی پێشمەرگە و ھیچ گرێبەستی تریشم نەبووە لە یانەکانی تربۆیە دەمەوێ ھەموو توانای خۆم لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر تەرخان بکەم.
کارزان کانەبی
Top