میلان سێ خاڵی گرنگی لە جەنەوا وەرگرت

میلان سێ خاڵی گرنگی لە جەنەوا وەرگرت
لە یارییەکی دواخراوی خولی ئیتاڵیا کەهەفتەى یەکەمی خولەکە بوو یانەى میلان لە یاریگاى سان سیرۆ میوانداری یانەى جەنەواى کرد.

سوسۆ لەخولەکی چواردا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام یانەى جەنەوا بەهەڵە و لە رێگەى رۆمانیۆلی یاریزانی میلانەوە گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

گاتۆسۆی راهێنەری میلان هەموو تواناکانی خۆی بەکار هێنا بۆ ئەوەى بردنەوە بەدەست بهێنن ولەدواخولەکدا رۆمانیۆلی ئەو یاریزانەى گۆڵی بەرامبەری بە هەڵە بۆ جەنەوا تۆمارکرد، هەر خۆشی گۆڵی بردنەوەى یانەى میلانیشی تۆمارکرد.

بەوەش یانەى میلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەرامبەر بە گۆڵێک لە جەنەواى بردەوەو کۆی خاڵەکانی بۆ 18 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى چوارەمی ریزبەندی خولەکە.
Top