ریال مەدرید بە شێوەیەكی كاتی سانتیاگۆ سۆلاری كردە راهێنەری یانەكەی
یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریدا به شێوه‌یه‌كی كاتی سانتیاگۆ سۆلاری یاریزانی پێشووی یانه‌كه و راهێنه‌ری ئێستای تیپی دووه‌می یانه‌كه، بكاته راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌م له شوێنی لۆپیتیگێ.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "كارگێڕیی یانه گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه كۆتایی به گرێبه‌ستی لۆپیتیگێ بهێنێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "ئه‌م بڕیاره به ئامانجی گۆڕانكاری دینامیكییه له تیپه‌كه و له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی تیپه‌كه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا".
ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی به 1-5 گۆڵ به بارسێلۆنا دۆڕاند، ئه‌مه‌ش وایكرد كارگێڕیی یانه‌كه بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی راهێنه‌ره‌كه دووربخه‌نه‌وه، كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به گشتی خراپبوون.
ریال ئێستا به 14 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیایه.