ئارارات ژمارەیەکی گەورە دەبێت لە خولی نایابی کوردستان

ئارارات ژمارەیەکی گەورە دەبێت لە خولی نایابی کوردستان
ئارارات ژمارەیەکی گەورە دەبێت لە خولی نایابی کوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاراراتی ھاوینە ھەواری پیرمام ئەم وەرزەش متمانەی بە ستافی پێشووی یانەکە کردەوە وئێستاش تیپی تۆپی پێی یانەکە لە ئامادەکارییەکی چڕدایە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، یانەی ئارارات ھەموو سالێک بە گوڕوتینێکی زۆرەوە بەشداری خولی نایابی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی تری کوردستان بکات، ئەمساڵیش بەھەمان شێوە دەیەوێت ئەنجامی گەورە لە خولی کوردستان دەستەبەر بکات، لەم بارەشەوە ئەنوەر محەممەد، راھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی ئارارات بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەیەکی زۆرە لە ئامادەکاریداین بۆ چوونە نێو کێبرکێیەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان ، یاریزانەکانیشمان لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی ئەم وەرزە، تاکە گرفت لە تیپەکەی ئێمە بوونی ھەبێت ئەویش گرفتی توانایی داراییە لە یانەکە تاکو ئێستا نەمانتوانیوە بەشی یەکەمی گرێبەستی یاریزانەکانمان ئامادە بکەین، کارگێڕی یانەکە لە ھەوڵی ئەوەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانمان بۆیە یاریزانانیش مافی خۆیانە ئەم بڕە قیستی یەکەمی خۆیان وەربگرن، گوتیشی بۆ ئەم وەرزە شەش یاریزانی تازەمان ھێناوەتە ریزی یانەکە پێنج یاریزانی ناوەخۆیی لە یانەکانی ئاکرێ و سۆران و چۆمان لەگەڵ یاریزانێکی پیشەگەری بەرازیلی، حەوت یاریزانیشمان لە یانەکە دوورخستۆتەوە سەرجەم یاریزانەکانیشمان لە ئامادەکار زۆر باشدان و ھیچ گرفتێک لە پێکھاتەی یاریزانانی ئارارات بوونی نییە، دەمانەوێ لەم وەرزە ژمارەیەکی گەورە بین لە خولی نایابی کوردستان بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە لەسەر ئاستی خولەکە دەستەبەر بکەین ئەو توانایەشمان ھەیە کە ئەنجامی شایستە تۆماربکەین، یاریزانەکانمان لە گشت ھێلەکانی یاری کردن ئامادەن و یاریزانی پێویستمان ھەیە لە گشت ھێلەکان، بۆیە لە ئێستاشدا ھیچ یاریزانێکی تر زیاد ناکەین لە ریزی پێکھاتەی یانەکەمان، ھیواداریشین لایەنی بەرپرس ھاوکاریمان بکەن بۆ چارەسەر کردنی گرفتە داراییەکانمان.

کارزان کانەبی
Top