نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه
نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه
باسكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان تاكه یانه‌ى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانه كه‌وا گرنگى به‌رده‌وام به یارییه وه‌رزشیه‌كانى سه‌ر ئاستى كچان ده‌دات كه ساڵانه به‌رده‌وام مه‌شقی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنى كچه یاریزانان و ئاماده‌كردنیان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان ، یه‌كێك له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش ژیارستار ئه‌و له دایك بووى ساڵى 1995ى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانه یه‌كێكه له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزى یارى كردنه له یارى تۆپى باسكه ، ناوبراو قوتاببی زانكۆی سلێمانى به‌شى ته‌لارسازییه گۆڤاری گوڵان چه‌ند پرسیاریكى ئاڕاسته‌ى ژیار كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى ئه‌ویش وه‌ڵامى گۆڤارى گوڵانى –دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* بۆچى یارى باسكه‌ت هه‌ڵبژارد؟
-هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیمه‌وه حه‌زم له وه‌رزش بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه قوتابخانه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارم، هه‌میشه سوپاسى راهێنه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م مامۆستا زانا بۆ یه‌كمجار تیپێكى درووست كرد له شارى ده‌ربه‌ندیخان خولیا‌و ئاواتى ئێمه‌ى به دیهێنا، به‌راستى جێگاى شانازییه بۆ ئێمه.
*له نێو یارییه وه‌رزشییه‌كان ئاستى یارى تۆپى باسكه‌ى چۆن ده‌بینى ؟
-به‌بۆچوونى من ئاستێكى زۆر باشى نییه، ده‌توانین بلێن پێشكه‌وتنى به خۆیه‌وه بینیوه له چه‌ند ساڵانى پێشوو، به‌ڵام كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تى رێگر بووه بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى باش.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تۆپى باسكه به‌رز بێته‌وه له شاره‌كانى كوردستان؟
-ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر و خزمه‌ت كردنى یانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن یاریزانان پێ بگه‌یه‌نن ، ئه‌وه كێشه‌ى سه‌ره‌كى یانه‌كانه و نه‌بوونى تواناى دارایى ئه‌وه‌ش گرفتێكى تره بۆ پێشوه‌نه‌چونى یارییه‌كه.
* نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان به گشتى؟
-بێگومان نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان، چونكه زۆر به‌شدارى كردنى پاڵه‌وانیه‌تى ئه‌زموونى یاریزان زیاتر ئه‌كات به‌مه‌ش یاریزان زووتر پێ ده‌گات.
* بۆچى گرنگى به‌م یارییه نادرێ؟
-ئه‌و یارییه‌ش وه‌كو یارییه‌كانى دیكه كۆمه‌لێك گرفتى هه‌یه به تایبه‌تى بۆكچان كه سه‌ره‌تا ژماره‌ى كچان زۆر كه‌م بوو رێگرى زۆر هه‌بوو له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیان هه‌روه‌ها نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى كێشه‌یه‌كى زۆرى بۆ یارى باسكه درووست كردبوو.
* چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كچان زیاتر روو له وه‌رزش بكه‌ن؟
-دڵنیام زۆربه‌ى كچانیش وه‌كو كچان ئاره‌زووى وه‌رزشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌لێ رێگری دێته به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌مه‌ش زۆر پێویستیان به هاوكارى خێزنه‌كانیان هه‌یه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى كچان ئه‌وه‌یه دواى ته‌مه‌نێك له وه‌رزش واز ده‌ێهینن بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵگا هاوكارى بكات.
* ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى ده‌ربه‌ندیخان چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
-بێگومان هاوكاریان كردووین به پێى پێویست ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م.
* هیواو وئاواتت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-هیوام ئه‌وه‌یه یانه‌كه‌م له باشترین ئاست ببینم و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنم.
* به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتوو؟
-هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌م بۆ به‌به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باشتر ، هیوام وایه بتوانم له داهاتوو ببمه پاڵپشتیه‌ك بۆكچانى شاره‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى روو له وه‌رزش بكه‌ن .
* به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش یه‌كێك بێت له یاریزانه‌كانى؟
-به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه هیواى من و هه‌موو یاریزانێكه.
* به چ یاریزانێكى یارى باسكه‌ى جیهانى سه‌رسامیت؟
-به هه‌ریه‌ك له یاریزانانی ئه‌مریكى (parker) ،(maya moore).
* هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن یانه‌كان؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
* له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى تاچه‌ند پشتگیرى وه‌رزشى ئافره‌تان ده‌كرێ؟
-به‌راستى خزمه‌ت كردنى وه‌رزش زۆر زۆر كه‌مه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه به‌تایبه‌تى بۆ یارى باسكه، هیوادارم بتوانرێ ئه‌مه كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ بۆ به‌ره‌ووپێشچونى وه‌رزش .
* چى به به‌رپرسانى وه‌رزشیى ده‌لێ له كوردستان؟
-هیوادارم زیاتر پشتگیری وه‌رزش بكرێ و گرنگى به یارى باسكه بده‌ن.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-سوپاسى خێزانه‌كه‌م كه هه‌رده‌م پاڵپشت و پشتگیرى ته‌واو بووینه بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانم ، سوپاسى راهێنه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م یاریمه‌تیده‌رێكى باشمان بووه، زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵانیش كه هه‌مووكات پاڵپشتى یاریزانان بووه له شاره‌كانى كوردستان.