بێریڤان جه‌لال گه‌ڕایه‌وه یانه‌ى سیروانى نوێ
یارى فوتساڵ له شاره‌كانى كوردستان گرنگییه‌كى یه‌كجار زۆرى پێ ده‌درێت، یانه‌كانى باشورى كوردستانیش له ئاستى كچان به‌رده‌وام له كێبركێدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامێكى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن له خوله‌كان، یاریزانانى یانه‌كانیش به‌رده‌وام جێگاى چاوتێبرانى یانه‌كانى عێراقین یه‌كێك له‌م كچه یاریزانانه‌ش بێریڤان جه‌لال بووه له ماوه‌ى رابردوو له یانه‌ى سیروانى نوێ رووى كرده یانه‌ى بلادی شارى به‌غداد، ئێستاش یاریزانى ناوبراو رووى كردۆته‌وه یانه‌ى سیروانى نوێ له‌م باره‌شه‌وه بێریڤان جه‌لال بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه ریزى یانه‌ى سیروانى نوێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه خه‌ریكى ئاماده‌كاریم بۆ خوله‌كانى داهاتوو ، رۆژانه‌ش مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج وه‌كو راهێنه‌ر خه‌ریكى ئاماده كردنى كچه یاریزانه‌كانه، گوتیشى " په‌یوه‌ندی كردنم به ریزى یانه‌ى بلادی بۆ یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تى بووه، یانه‌كه‌ى شارى به‌غداد دیار بوو ئاستى منیان وه‌كو یاریزانێكى هێلی به‌رگری پێ باشبووه داواى منیان كرد، منیش ته‌نیا بۆ ئه‌و خوله‌كه په‌یوه‌ندیم پێوه كردبوون، توانیشم له كۆى به‌شدارى كردنم له یارییه‌كان ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكه‌م، گوتیشى چوونم بۆ شارى به‌غداد زۆر زه‌حمه‌ت بووه كه وه‌كو كچه كوردێك بچم، به‌ڵام خێزانه‌كه‌م زۆر هاوكارمن بۆ ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش باوكم له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری شارى به‌غدادی كرد بێ گوێدانه ئیش و كاری خۆی زۆر سوپاسى ده‌كه‌م ، ده‌ستگیرانه‌كه‌شم پاڵپشتێكى گه‌وره‌یه بۆم زۆر هانم ده‌دات، له‌باره‌ى یارى كردن له خولى عێراقیش گوتى جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆ نییه له یارى كردن له‌گه‌ڵ خولى كوردستان چونكه یانه‌كانى شارى به‌غدادش به‌راستى ئاستێكى زۆر باشیان هه‌یه ركابه‌رى باش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها پێویستى زیاتر به پێش خستن هه‌یه له رووى یاریگاو ناوبژیوانه‌وه له هه‌ردوولا دا هه‌م له خولى كوردستان و هه‌م له خولى عێراقیش،به‌هیواى ئه‌وه‌شم له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى سیروانى نوێ بتوانم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی